شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
زاراوه‌ي ده‌قي كراوه له ڕه‌خنه‌ي ئه‌ده‌بي كورديدا
پديدآورندگان :
رشيد محمد فواد fuadrashid64@gmail.com دانشگاه صلاح‌الدين (كردستان عراق)
كليدواژه :
ده‌قي كراوه , ڕه‌خنه‌ي ئه‌ده‌بي , ڕه‌خنه‌ي ئه‌ده‌بيي هاوچه‌رخ , ڕاڤه‌كاري جياواز.
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه هه‌وڵدانێكه بۆ ڕوون‌كردنه‌وه‌ى چۆنيه‌تى ئاماده‌بوونى زاراوه‌ى «ده‌قى كراوه» له ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى كورديدا. ئاشكرايه زاراوه‌ى ده‌قى كراوه (النص المفتوح= Open Text ) له‌لايه‌ن ڕۆمان‌نووسى ئيتالى ئومبيرتۆ ئيكۆ (2016-1930) داڕێژراوه. ئه‌م زاراوه‌يه وه‌كوو زاراوه‌يه‌كى ڕه‌خنه‌يى زاده‌ى قۆناغى پاش‌پێكهاته‌خوازييه (Post-structuralism) له چوارچێوه‌ى ئه‌و تيۆره ڕه‌خنه‌ييانه هاتووه‌ته ئاراوه كه گرنگييان به ڕۆڵى خوێنه‌ر و كرده‌ى خوێندنه‌وه داوه. له ديدى ئيكۆوه ئه‌م زاراوه‌يه په‌يوه‌سته به ڕاده‌ى توانايى ده‌ق له به‌رده‌م خوێندنه‌وه‌ى جياوازه‌وه، به‌و مانايه‌ى (ده‌قى كراوه ) ئه‌و ده‌قه ئه‌ده‌بييه ده‌گرێته‌وه كه خوێندنه‌وه‌ى جياواز هه‌ڵده‌گرێت و له سنوورى مانايه‌كى دياري‌كراودا نامێنێته‌وه. كه‌چى هه‌ندێك له ڕه‌خنه‌گرانى كورد، زاراوه‌كه‌يان له مانا و مه‌به‌ستى ڕاسته‌قينه‌ى خۆى دوور خستووه‌ته‌وه و تێكه‌ڵى بوارى (ئاوێته‌بوونى ژانره ئه‌ده‌بييه‌كانيان= تداخل الاجناس الادبيه) كردووه. لێره‌وه ئه‌ركى لێكۆڵينه‌وه‌كه- وه‌كوو لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى ڕه‌خنه‌ى ڕه‌خنه (نقدالنقد= Criticism of criticism)- بووه‌ته پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و نووسينانه‌ى ناو ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى كوردى كه دوچارى تێكه‌ڵ‌كردنى زاراوه‌ى ناوبراو بوون. هه‌ر لێره‌شه‌وه لێكۆڵه‌ر پێشنيارى زاراوه‌ى (ده‌قى ئاوێته)ى كردووه بۆ ئه‌و جۆره ده‌قانه‌ى كه له ڕووى پێكهاته‌ى ئيستاتيكييه‌وه دوو ڕه‌گن. كه‌واته ئامانجى لێكۆڵينه‌وه‌كه له‌وه‌دا خۆى ده‌بينێته‌وه: له لايه‌ك ڕوون‌كردنه‌وه‌ى ماناى دروستى زاراوه‌ى ڕه‌خنه‌يي -له سنوورى لێكۆڵينه‌وه‌كه‌دا-، له لايه‌كى ديكه‌شه‌وه كێشه‌يه‌كى ناو گوتارى ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى كورديي يه‌كلا كردووه‌ته‌وه كه بريتييه له چۆنيه‌تى به‌كارهێنانى زاراوه‌ى ده‌قى كراوه. له ڕه‌خنه‌ي ئه‌ده‌بيي هاوچه‌رخدا، زاراوه‌ي «ده‌قي كراوه» په‌يوه‌سته به‌و ده‌قانه‌ي ڕێگه به خوێندنه‌وه و ڕاڤه‌كاري جياواز ده‌ده‌ن. له ڕه‌خنه‌ي ئه‌ده‌بيي كورديدا هه‌ندێ جار ئه‌م زاراوه‌يه له‌م مانا ڕاسته‌قينه‌يه‌ي خۆي دوور خراوه‌ته‌وه و تێكه‌ڵ به بوار و باسي جياوازي ديكه كراوه وه‌كوو بابه‌تي «به‌نێو يه‌كداچووني ژانره ئه‌ده‌بييه‌كان». ئه‌م توێژينه‌وه‌يه هه‌وڵدانێكه بۆ شي‌كردنه‌وه‌ي ئه‌م كێشه‌يه و هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕاست‌كردنه‌وه‌ي بۆچووني هه‌ندێك له نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گراني كورد.