شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
ڕەنگدانەوەى پەيوەندييەكانى نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ لە شيعرى كورديدا
پديدآورندگان :
انور سعيد جلال Jalal.anwer@koyauniversity.org دانشگاه كويه (كردستان عراق)
تعداد صفحه :
23
كليدواژه :
مرۆڤ , ئاژەڵ , پەيوەندى , شيعرى كوردى.
سال انتشار :
1398
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
پەيوەندى نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ پەيوەندييەكى دێرينە. لەگەڵ دروست‌بوونيدا لە سەر زەوى، مرۆڤ بوونەوەرێكى بێ خەم نەبووە، بەڵكو هەميشە لە لايەك خەمى پەيداكردنى بژێوى ژيانى بووە؛ هەروەها هەوڵدان لە تێگەيشتنى خۆى و دەوروبەر و دواتريش دابين‌كردنى ئەمن و ئاسايشى خۆى و خۆپاراستنى لە ئاژەڵان، بەتايبەتيش ئاژەڵى كێوى و دڕندە. جا لە كاتى گەڕانەكانيدا بە دواى خواردن و بژێوى ژيانيدا تووشى چەندەها ئاژەڵى دڕندە و كێوى بووە. سەرەتا وەكوو دوو دووانەيەكى دژيەك دەركەوتوونە بەتايبەتيش مرۆڤ لێى‌ترساوە و خۆى لێ لاداوە. دواتر لەگەڵ ڕۆژگاردا و بە زيرەكيى خۆى توانيويەتى خۆى لەگەڵياندا بگونجێنێت و لە زۆر ڕووەوە سووديان لێ ببينێت. جگە لەمەش مرۆڤ گەيشتووەتە ئەو ئاستەى كە بۆ ڕاگرتنى هاوسەنگى ژيان و ژينگەى زەوى، پارێزگارى لە هەموو ڕەگەزەكانى ئاژەڵەكان بكات بە دڕندەكانيشەوە. ئەم پەيوەندييە هەر لە سەرەتاى ئەدەبياتى مرۆڤايەتيدا ڕەنگي د‌اوەتەوە. ئەدەبى كورديش بەگشتى و شيعرى كوردى بەتايبەت ئاوڕى لەم پەيوەندييە داوەتەوە و حەقى خۆى پێ‌داوە. ئەم باسە (كە بە ناونيشانى ڕەنگدانەوەى پەيوەندى نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ لە شيعرى كورديدايە،) وەستانێكە لە سەر ئەو پەيوەندييە لە شيعرى كورديدا. باسەكە لە دەستپێكێكى كورت و پێنج تەوەر پێكهاتووە. لە دەستپێكدا ئاوڕێكى خێرامان لە پرسيار و هەڵوەستەكانى مرۆڤ سەبارەت بە دەوروبەرى كردووە بەتايبەتيش ئاژەڵان. لەم بارەوە پێنج جۆر پەيوەنديمان لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا دەست‌نيشان‌ كردووە. دواتر لە پێنج تەوەر يان خاڵدا، بڕێكى زانياريى تيۆريى لەبارەى هەر يەكێك لەو پەيوەندييانەمان خستووەتەڕوو لەگەڵ نموونەى پێويست لە شيعرى كورديدا بۆ هەر يەكێكيان، جگە لە پەيوەندى ڕۆحيى كە لە شيعرى كورديدا نموونەيەكى ئەوتۆمان بەرچاو نەكەوتووە گوزارشتى لێ‌بكات. ئەو پێنج جۆرى پەيوەندييەش بريتيين لە «پەيوەندى پێكدادان، پەيوەندى سوودوەرگرتن، پەيوەندى ڕۆحى، پەيوەندى هاوڕێيەتى، پەيوەندى هونەرى». لە كۆتاييشدا لە سێ خاڵدا ئەنجامەكانى باسەكەمان خستووەتەڕوو.
كشور :
ايران
لينک به اين مدرک :
بازگشت