شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
بەراوردي كۆنتێكست لە دەقي شيعرييدا شێركۆ بێكەس و ئەحمەد شاملو وەك نموونە
پديدآورندگان :
رئوف لقمان پەيمانگەي تەكنيكي كوردستان , امين هاشم hashmam80@gmail.com دانشگاه تهران
كليدواژه :
تێكست , كۆنتێكست , مانا , وشە , دال , مەدلوول.
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
ئەم لێكۆڵينەوەيە كاركردنە لە سەر كۆنتێكستي دەقي شيعريي، بەو پێيەي كۆنتێكست بريتييە لەو ڕێڕەوەي كە بەهۆي ڕێكەوتن لە نێوان قسەكەر و گوێگردا دەبێتە هۆكار بۆ ئاشكراكردني ماناي وشەكان، يان ژينگەيەكي زمانەوانييە و بە وشە و دەستەواژە و ڕستە دەورە دراوە، ياخود كۆمەڵێك بارە كە دەوري قسەكردني داوە. لەم سۆنگەشەوە كار لە سەر دياريكردني ئەو مانايە دەكات كە دالەكان لەم ڕێڕەوەوە دەيبەخشن. بە مانايەكي تر ڕێڕەوي كۆنتێكست دەبێتەوە بە دالێكي تر كە لە سەر دالە ئاساييەكان دروست دەبێتەوە، چونكە خودي كۆنتێكست تێكستێكي مانايي دروست دەكات و كاريگەري دەبێت لە سەر ئەنجامي ماناكان، يان ميكانيزمي دەقەكە، بەو پێيەي ئەو كۆنتێكستەي كە ماناي وشەكە دياري دەكات، كۆنتێكستي زيهنييە دواتر پەيوەست دەبێت بە زمانەوە، نەك قسەوە. بەمەش لەگەڵ سۆسێر جياوازە، چونكە لەم ڕوانگەوە لاي سۆسێر جارێك ڕەگەزي زمان، جارێك ڕەگەزي قسەكردن ڕۆڵ دەگێڕن. جۆري ئەو كۆنتێكستەي كراونەتە بنەماي ئەم لێكۆڵينەوەيە، ئەو جۆرانەي كۆنتێكستن كە ڤاندايك دياري كردوون، هۆكاري هەڵبژاردني ڤاندايكيش ئەوەيە كە پۆلێنبەندييەكەي لەواني تر فراوانترە بۆ كارلەسەركردن. ئەم لێكۆڵينەوەيە پێكهاتووە لە دوو بەش: لە بەشي يەكەمدا كار لە سەر چەمك و پێناسەي تێكست كراوە، دواتر قسە لە سەر چەمك و پێناسەي كۆنتێكست كراوە و بۆچوونە جياوازەكان خراونەتە ڕوو. دواتر باس لە گرنگي و بايەخي كۆنتێكست كراوە. لە بەشي دووەمدا جۆرەكاني كۆنتێكست لە دەقدا دياري كراون، لەگەڵ هێنانەوەي نمونەي پێويست و شيكردنهوهي كۆنتێكستەكان، بەپێي ئەو مانايەي كە كۆنتێكستەكە دەيگەيەنێت.