شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
داڕشتەناسيي بەيتي «مەم و زين» ـي ڕەحمان بەكر بەپێي پێڕەوي ڤلادێمير پراپ و بەراوردكردني لەگەڵ چيرۆكي ئەفسووناويي كورديدا
پديدآورندگان :
ئيبراهيمي مه زهه ر mazharebrahimi@gmail.com دانشگاه كردستان
تعداد صفحه :
21
كليدواژه :
داڕشته‌ناسي , ڤلادێمير پراپ , مه‌م و زين , چيرۆكي ئەفسووناوي.
سال انتشار :
1398
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
ئامانج لەم توێژينەوەيە، دياري‌كردني پێكهاتەي به‌يتي «مه‌م و زين» و هەروەها بەراوردكردني هێمانە ژێرخاني و سەرخانييەكانيەتي لەگەڵ چيرۆكي ئەفسووناويي كورديدا. ئه‌نجامي داڕشته‌ناسيي بەيتەكە بە پێي تيۆريي ڤلادێمير پراپ، دەري خست كە سەرەڕاي جياوازيي چەند هێمان، ئەم تيۆرييە له‌گەڵ‌ به‌يتي «مه‌م و زين»دا ته‌بايه‌. دۆخي ده‌ستپێكي به‌يتي به‌رباس بريتييە لە نه‌بووني منداڵي كوڕ و له‌دايك‌بووني ده‌رئاساييانه‌ي پاڵه‌وانەكان و دياري‌كردني پێگه‌يان. له‌ ٣١ ئه‌ركي ده‌ستنيشان‌كراوي پراپ، ٢٣ نموونه‌يان لە «مەم و زين»دا هەن. هه‌ندێك هێماني جياوازيشي تێدان كه‌ له‌ نموونەكاني بەرباسي پراپدا نابينرێن. ئەم بەرهەمە له‌ دوو بزاڤ پێك هاتووە و كەسايەتييە سەرەكييەكاني بزاڤي يه‌كه‌م بريتين لەمانە: مه‌م، پاڵه‌وان؛ زين، كچەمير؛ به‌كر و مير زێندين، تاوانكار و به‌نگينه‌، قه‌ره‌تاژدين و خاتوو ئه‌ستي، يارمه‌تيده‌ر. ئه‌م بزاڤه‌ به‌ مردني مه‌م و زين كۆتايي دێت. له‌ بزاڤي دووهه‌مدا، به‌نگينه‌ پاڵه‌وانه‌ و له‌ كۆتاييدا ده‌بێته‌ پادشا.‌ لە بەشي دووەمي وتارەكەدا، بەراوردي به‌يتي بەرباس و چيرۆكي ئه‌فسووناويي كوردي نيشاني دا لە باري پێكهاته‌ و هێمانه‌ ژێرخانييه‌كانه‌وه‌ هاوبه‌شيي زۆر له‌ نێوانياندا هه‌يه‌؛ بەڵام هه‌ندێك جياوازيش دەبينرێن كه‌ گرنگ‌ترينيان سه‌رنه‌كه‌وتني پاڵه‌واني سه‌ره‌كي، مه‌م-ه‌ و ئه‌م ڕووداوە له‌ چيرۆكي ئه‌فسووناويدا زۆر ده‌گمه‌نه‌. له‌ لايه‌كي ديكه‌وه‌، ناوه‌رۆك، مۆتيف و هێمانه‌ سه‌رخانييه‌كانيان به‌راورد كران و خاڵه‌ جياواز و هه‌ڤپاره‌كانيان دەستنيشان كرا. لێكۆڵينه‌وه‌ي ئه‌م لايه‌نه‌ ڕووني دەكاتەوە كه‌ سه‌رەڕ‌اي هه‌بووني چه‌ند خاڵي هه‌ڤپار، له‌م ڕووەوە جياوازيي به‌رچاو له‌ ئارادا‌يه‌. بۆ نموونه‌، له‌ به‌شي ناوه‌ندي و سه‌ره‌كيي گێڕانەوەكەدا، به‌ پێچه‌وانه‌ي به‌شي ده‌ستپێك و كۆتايي كه‌ زۆر له‌ چيرۆكي ئه‌فسووناوي‌ نزيكن، به‌ره‌وڕووي جۆرێك سه‌ربرده‌ي ڕاسته‌قينه‌ ده‌بينه‌وه‌؛ بە چەشنێك كە ده‌توانين بڵێين بەيتي «مه‌م و زين» ڕاستييه‌كي كۆمەڵگاي كوردستانە‌ كە بە ئه‌فسانه‌ و ڕووداوي ئەفسووناوي دەورە دراوە.
كشور :
ايران
لينک به اين مدرک :
بازگشت