شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
گوتاري حوجره و تايبه‌تمه‌ندييه‌كاني له هزري كورده‌واريدا به پێي وتاره‌كاني مامۆستاعه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌ديان
پديدآورندگان :
ره حيميان محه مه د farzad_aria@yahoo.com دانشگاه تهران
كليدواژه :
حوجره , هزري كورده‌واري , عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌ديان , ئايين‌مه‌داري , نه‌ته‌وه‌گه‌رێتي.
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
له مێژووي هزري كورده‌واريدا، ئايين‌مه‌داري و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ري، وه‌ك دوو بنه‌ماي مه‌عريفي لێك‌دژ، بناخه‌داڕێژي ڕێكخسته‌ي مه‌عريفه‌ي كوردين كه به وێنه‌ي دوو هێڵي هاوشان له تان‌وپۆي تێ‌ڕامان و تێفكريني كورديدا، بيرمه‌ندانيان به خۆوه خه‌ريك كردووه و بوونه‌ته هۆي داڕشتني گوتارێكي تايبه‌ت له پاواني هزري كورديدا. گوتارێك كه شياوي ئه‌وه هه‌يه كه وه‌ك گوتاري حوجره ناوبرده بكرێت. مامۆستا عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌ديان، وه‌كوو كه‌سايه‌تييه‌كي ئاييني و هاوكات خاوه‌ن هزري نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ري، به‌رهه‌م‌گه‌لێكي به زماني كوردي نوووسيوه كه ده‌كرێ وه‌ك جه‌مسه‌ري بيرێكي ئايين‌ته‌وه‌ر و نێرينێكي نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ر لێكدرێته‌وه. ئه‌م به‌رهه‌مانه به هۆي به‌هره‌مه‌ندي له زمانێكي پوخته و پێكهاته‌يه‌كي فكريي پێ‌گه‌يشتوو و هه‌روه‌ها ته‌بايي قه‌واره و ناوه‌رۆك، وێنه‌يه‌كي گوتاري حوجره‌يين. ئه‌م به‌رهه‌مانه داهاتي دوو مێژووي لێك‌دژ و له هه‌مان كاتيشدا تێكه‌ڵكاري دوو بيرۆكه‌ي ئاييني و نه‌ته‌وه‌يين. گوتاري حوجره له په‌روه‌رده كردن و گه‌شاندنه‌وه‌ي بير و هزري كورده‌واريدا سه‌ره‌ڕاي لايه‌نه پۆزه‌تيڤ و ئه‌رێنييه‌كاني، لايه‌ني نه‌رێنيشي پێوه دياره كه ئه‌م وتاره به وه‌به‌رباس‌خستن و پۆلێن‌به‌ندي ئه‌و خه‌سارانه و هه‌روه‌ها تاوتوێي لايه‌نه ئه‌رێنيه‌كان، هه‌وڵ ئه‌دات پێناسه‌يه‌كي مه‌عريفي له پێناو گوتاري حوجره‌دا پێك‌بهێنێت.