شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
زاراوە لە وەرگێڕاندا چي بە سەر دێت؟ بەراورد و هەڵسەنگاندني سێ وەرگێڕاني حەسار و سەگەكاني باوكمي شێرزاد حەسەن
پديدآورندگان :
مينبري سروه servehmenbari@gmail.com دانشگاه علامه طباطبائي , حه يده ري شه هين kajal.haydari@gmail.com دانشجوي زبان و ادبيات كردي دانشگاه كردستان
كليدواژه :
زاراوە يان ئيديۆم , ستراتێژي وهرگێڕان , هاوتا , بەيكر (٢٠١٨) , حەسار و سەگەكاني باوكم
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
زاراوە بەشێك لە ساماني هەر زمانێكە و نووسەري دەقي ئەدهبي بە مەبەستي خۆلادان لە شێوازي ڕاستەوخۆي خۆدەربڕين، ڕازاندنەوەي نووسراوەكەي و هەروەها نواندني هێزي قەڵەمي، زۆربەي كات لە زاراوە يان ئيديۆم كەڵك وەردەگرێت و شێوازێكي تايبەت دەداتە بەرهەمەكەي. ئەمەش وەرگێڕ تووشي ململانێ و بەربەرەكانێيەكي قورس دەكات؛ لەبەر ئەوەي هەر زاراوەيەك جگە لە مانا، داگري وێنە و كردارێكە كە زۆربەري كات بەس تايبەت بە زماني سەرچاوەيە و لە زماني مەبەستدا هاوتايەكي تەواوي بۆ نييە. كەوابوو، وەرگێڕ دەبێ لە لايەكەوە، بتوانێت زاراوەكان لە دەقي سەرچاوەدا دەست نيشان بكات و لە ماناي مەجازي و كرداريان تێ بگات و لە لايەكي ديكەشەوە، لە زماني مەبەستدا هاوتايەكي نزيك بە هەمان وێنە و كردارەوەيان بۆ دابين بكات. ڕۆماني حەسار و سەگەكاني باوكم، بەرهەمي شێرزاد حەسەن، يەكێك لەو ئاسەوارەي ئەدەب و وێژەي كوردييە كە تەژي لە زاراوەيە. ئەم بەرهەمە تا ئێستا سێ جار وەرگێڕدراوەتە سەر زماني فارسي. لەم لێكۆڵينەوەدا، دەقي سەرەكي ڕۆمانەكە لەگەڵ سێ وەرگێڕانەكەي بەراورد دەكرێت و ستراتێژييەكاني گواستنەوەي زاراوە كوردييەكان بە پێي بيرۆكەي بەيكر (٢٠١٨) دەخرێتە بەر ڕەخنە و هەڵسەنگاندن. لە ئەنجامي لێكۆڵينەكەدا، بۆمان دەركەوت، ستراتێژي داڕشتەنەوە و شي كردنەوەي واتاي زاراوە كوردييەكان لە دەقي فارسي ڕۆمانەكەدا زۆرترين جار بەكار هێنراوە. كەوابوو، گەرچي هەر سێ وەرگێڕ توانيويانە تا ڕادەيەك واتا و مەبەستي زاراوەكان لە دەقي مەبەستدا بگەيهنن؛ بەڵام بە هۆي داناني هاوتاي نادروست، سڕينەوە، زيادكردن و زۆر جاريش وەرگێڕاني دەقاودەقي زاراوەكان، وەرگێڕانەكان لە دەقي سەرەكي و شێوازي نووسيني نووسەر دوور كەوتوونەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆي ئەوەي دەقي مەبەست، ئەو تام و چێژەي دەقي سەرچاوەي نەبێت و لەم بوارەدا كەموكۆڕييەك بهر چاو بكهوێت.