شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
به‌راوردێكي ڕێنوس و كێشه‌كاني له زماني كوردي و فارسيدا
پديدآورندگان :
جه هابه خش محه مه د كه ژال kazhal.jihabakhsh@garmian.edu.krd دانشگاه گرميان (كردستان عراق) , به رزان برزو ئوميد omed.barzan@garmian.edu.krd دانشگاه گرميان (كردستان عراق) , محه مه د فه ره ج تريفه trefa.moha@garmian.edu.krd دانشگاه گرميان (كردستان عراق)
كليدواژه :
ڕێنووس , زماني كوردي , زماني فارسي , ڕێبازه زمانه‌وانييه‌كان , خێزانه زمانييه‌كان.
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
له‌م توێژينه‌وه‌يه‌دا هه‌وڵ‌دراوه ڕووه لێكچوو و جياوازه‌كانى ڕێنوسى هه‌ردوو زمانه‌كه بخه‌ينه ڕوو كه تيايدا ڕێبازى په‌سنيى به‌راوردى پێڕه‌و كراوه له لايه‌كه‌وه، چونكه په‌سنى ڕێنووسى هه‌ردوو زمانه‌كه‌مان وه‌رگرتووه و پاشان به‌راوردمان كردوون به مه‌به‌ستى نيشاندانى ڕووه لێكچوو و جياوازه‌كانى ڕێنوسى هه‌ردوو زمانه‌كه. ئاشكرايشه هه‌ردوو زمانه‌كه سه‌ر به هه‌مان خێزانه‌زمانن. له لايه‌كى تريشه‌وه ڕێبازى په‌سنيى به‌رانبه‌رى پێڕه‌و كراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى له ئه‌نجامى كۆمه‌ڵێك هۆكارى وه‌ك دراوسێتى و بارزگانى و ئايينى و نه‌ژاد و ...تاد). به تێپه‌ڕبونى كات ئه‌م زمانانه له‌گه‌ڵ زمانه‌كانى تر به‌ريه‌ك ده‌كه‌ون كه سه‌ر به هه‌مان خێزانه‌زمانن، يان خێزانه‌زمانى جياوازن. به‌مه‌ش ململانێ و په‌يوه‌نديى زمانى دروست ده‌كه‌ن و كاريگه‌ريى له سه‌ر يه‌كتر له هه‌موو ئاسته‌كانى زماندا دروست ده‌كه‌ن، باش‌ترين نمونه‌ش له به‌رده‌ست و بابه‌تى لێكۆڵينه‌وه‌كه بێت، به‌ريه‌ك‌كه‌وتن و كاريگه‌ريى ڕێنووسى زمانه‌كانى كوردى و فارسى له‌گه‌ڵ زمانى عه‌ره‌بى و ئه‌و كێشانه‌ى كه له هه‌ريه‌ك له‌و زمانانه‌دا هه‌ن. توێژينه‌وه‌كه له دوو ته‌وه‌ر پێك‌هاتووه: له ته‌وه‌رى يه‌كه‌مدا، باس له ڕێبازه زمانه‌وانييه‌كان و خێزانه زمانييه‌كان كراوه، كه تيايدا چه‌مك و ده‌ركه‌وتن و بنه‌ماكان و ئامانجه‌كان و بواره‌كانى ڕێبازى به‌راوردى، چه‌مك و ده‌ركه‌وتن و ئامانجه‌كانى ڕێبازى به‌رانبه‌رى، پاشان به‌راوردى هه‌ردوو ڕێبازه‌كه كراوه. كۆتابابه‌تيش كاريگه‌رى و كارتێكردنى زمانه‌كان له سه‌ر يه‌كترى خراوه‌ته ڕوو. ته‌وه‌رى دووه‌م بۆ ڕێنووسى زمانى كوردى و فارسى و گرفته‌كانيان وه‌ك لايه‌نى كاره‌كيى توێژينه‌وه‌كه ته‌رخان كراوه كه تيايدا باس له ڕێنووسى زمانى كوردى و گرفته‌كانى، ڕێنووسى زمانى فارسى و گرفته‌كانى، دواتر به‌راوردى هه‌ردوو ڕێنووسه‌كه له لايه‌ك، له لايه‌كى تره‌وه به‌رانبه‌ركردنيان به ڕێنوسى زمانى عه‌ره‌بى كراوه. له كۆتايي توێژينه‌وه‌كه‌شدا گرنگترين ئه‌نجامه‌كان و ليستي سه‌رچاوه‌كان و كورته‌ي توێژينه‌وه‌كه به زماني فارسى و ئينگليزي خراوه‌ته ڕوو.