شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
سێ هەڵەي باوي ڕێنووسي كوردي لە ميديا و ڕۆژنامە و چاپەمەنييەكاندا
پديدآورندگان :
ره حيمي مه نسوور Mansourrahimi13@gmail.com دانشگاه كردستان
كليدواژه :
ڕێنووسي كوردي , ڕۆژنامەواني , پيتي «ي» , پيتي دەنگدار.
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
ڕێنووسي كوردي ياسا و سيسته‌مي تايبه‌ت به خۆي هه‌يه و يه‌ك له ڕێنووسه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه كه چ له باري فۆنه‌تيكه‌وه و چ له باري مۆرفۆلۆژيشه‌وه ڕه‌خنه‌ي كه‌متري له‌سه‌ره؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ي ده‌نگي پيت و وشه‌كاني زماني كوردي چۆن بێت ڕاست به‌و شێوازه‌ش ده‌نووسرێت. واتا له زماني كورديدا به گوێره‌ي هه‌ر ده‌نگێك پيت يان نيشانه‌ي تايبه‌ت به خۆي له ڕێنووسدا هه‌يه. ميديا و ڕۆژنامە و چاپەمەنييە كوردييەكان وەكوو بەشێك لە ژياني ڕۆژانەي هەموو تاكێك جێگەپەنجەي بە ژياني كۆمەڵايەتييەوە ديارە. ڕێنووس وەكوو بەشێكي هەرەگرينگي زمان، شاياني ئەوەيە ئيهمال نەكرێت. لە ڕێنووسي كورديدا ئيهمال‌كردني پيتي «ي» كێشەي زۆري دروست كردووە. كێشەي ڕێنووسيي «ي» لە سێ حاڵەتدا خۆي دەردەخات كە بريتين لە «ي»ي نەناس، «ي»ي جێگري بكەري كردار و «ي»ي پێوەنديدەري نێوان دوو وشە. لە هەرسێ حاڵەتدا بەبێ پاساوي ڕێزماني يان ڕێنووسي، پيتي «ي» ئيهمال كراوە و هۆكارەكەشي دەگەڕێتەوە بۆ ياساي پێكەوە لكاني دوو پيتي دەنگدار و هەندێك جاريش لەبەر ناشارەزاييي نووسەرانەوە ڕووي داوە.