شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
شيكردنەوەي دركە و جۆرەكاني لە شيعري كلاسيكي كورديدا
پديدآورندگان :
قه هره ماني جه عفه ر ghahjefer@gmail.com دانشگاه كردستان
كليدواژه :
زماني شيعري , ڕەوانبێژيي ئەدەبي , وێنەي شيعري , دركە , ڕەمز.
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
شيعر و پەخشان وەك هەموو هونەرەكاني ديكە بۆ پەيوەندي لەگەڵ بەردەنگي خۆيان پێويستيان بە چەند كەرەستەيەك هەيە. يەكێك لەم كەرەستانە، دركەيە. هەر لە كۆنەوە پسپۆڕاني ئەدەبي ئاماژەيان بە گرنگي و كارتێكەري دركە لە سەر شێوازي ئاخافتني ئاسايي و شيعردا كردووە و وەك شێوازێكي دەربڕيني ئەدەبي پێناسەيان كردووە. لەم وتارەدا هەوڵ دراوە، دركە و جۆرەكاني لە شيعري كلاسيكدا بە شێوازێكي نوێ شرۆڤە بكرێت. دركە، وشە، دەستەواژە يان ڕستەيەكه بێژەر بە شێوازێك بەكاريدێنێت كە مەبەست لە دەربڕيني واتاي نهێنييە. زۆرێك لە واتاكان ڕەنگە ئەگەر بە شێوازي ئاسايي دەرببڕدرێن، زۆر كارتێكەر نەبن. دركە، واتاكان بە شێوازي هونەري دەگەيەنێت و ئەم تايبەتمەندييەش بێگومان لە زانستي ڕەوانبێژييەوە سەرچاوە دەگرێت. شوێني سەرهەڵداني دركە، ئاخافتني ئاسايي خەڵكە و لە پەيوەندييەكاني ڕۆژانەي ئاخێوەراني كۆمەڵگادا ڕۆڵي بووە و لە كات و شوێني تايبەت بۆ گەياندن و ئاگاداركردنەوە بە مەبەستي جۆراوجۆر بەكار هاتووە. دركە، ئاوێنەي فهرههنگ و ئاستي ڕۆشنبيريي نەتەوەيي وێنا دەكات، لاي هەموو ئاخێوەراني زماني دايكي هەيە؛ واتە مۆري كۆمەڵي پێوەيە و مانەوە و نەمانەوەي پەيوەندي بە بڕياري كۆمەڵەوە هەيە. لە ڕووي دەروونييەوە دركە كارتێكەري بەهێزي لە سەر ئاخێوەراني هەر نەتەوەيەك هەيە؛ جاري وايە هاندەرە و جاري واشە هيوابەخش و ساڕێژكەري ئازارە دەروونييەكان، يان چارەسەري كێشەكانە. مەبەستي سەرەكي لە ئافراندني دركە زەقكردنەوەي واتايە. لەم وتارەدا هەوڵ دراوە دركە و جۆرەكاني بە شێوازێك زانستي و تۆكمە پێناسە بكرێت و هۆكاري سەرهەڵدان و لايەني جوانيناسي دركە شرۆڤە بكرێت. ڕەنگە ئەو پرسيارە بێتە ئاراوە كە هۆكاري سەرەكي سەرهەڵداني دركە لە ئەدەبياتدا چييە؟ بۆچي بێژەر وتەكاني ناڕاستەوخۆ دەردەبڕێت؟ بەو پرسيارانە و كۆمەڵێك پرسياري نەدركاوي ديكە دەچينە ناو مژاري سەرەكي وتارەكە.