شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
شرۆڤەي شێوازناسي ئاستي ئەدەبي شيعري وەفايي
پديدآورندگان :
قه هره ماني جه عفه ر ghahjefer@gmail.com دانشگاه كردستان
تعداد صفحه :
20
كليدواژه :
شێوازناسي , ئاستي ئەدەبي , شوبهاندن , تێلنيشان , پۆشين.
سال انتشار :
1398
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
گرنگترين بابەت كە لە بەستێني ئەدەبياتدا دەتوانێت بە لێكدانەوەي ڕوانگەي كەسي و گشتي شاعران و ئەديبان سەرنج بدات و پەنجەمۆريان لە نێوان وشە و زاراوەكاني ئەدەبي پێناسە بكات، شێوازناسييە. ئەوەي بەرهەمێكي ئەدەبي لە بەرهەمێكي ديكە، يان لە سەردەمێكي ديكە، يان ڕەوتێكي ئەدەبي لە ڕەوتەكاني ديكەي ئەدەبي جياواز دەكات، شێوازە. لەم وتارەدا بەشێك لە تايبەتمەندييەكاني شێوازناسي ئاستي ئەدەبي شيعري وەفايي، بەپێي نەريتي شێوازناسي شەميسا خراوەتە ڕوو. بەهۆي بەربڵاوي ئاستي ئەدەبي، شيعري وەفايي تەنيا لە دوو تەوەردا پشكنراوە، لە تەوەرەي يەكەمدا شوبهاندن كە سەرەكي‌ترين ڕازەي زانستي ڕوونبێژييە و بنەما بەشێكي زۆر لە ڕازەكاني زانستي ڕوونبێژي و جوانكاريي واتاييە، شرۆڤە كراوە. پاشان لە تەوەري دووەمدا تەنيا بەشێك لە ڕازەكاني جوانكاري واتايي وەك: پۆشين، جواني بايس، داهێنان، پێچەوپەخشە و هتد تاوتوێ كراوە. لە نێوان هەموو ئەو تايبەتمەندييانەي لە دەقێكدا زەقن، تەنيا ئەوانە بە تايبەتمەندي شێوازناسي دەناسرێن كە لە پێكهێناني شێوازدا بەشدارن و بە نيشانەكاني شێواز، يان (style markers) ناو دەبرێن. ئەو نيشانانە چ لە ئاستي زمان و چ لە ئاستي ئەدەب و هزر، دەبێ دووپات‌بوونەوەيان پێوە ديار بێت، واتە دياردەيەك هەرچەند ناوازە بێت، ئەگەر لە سەرتاسەري بەرهەمي كەسێك، يان چاخێك تەنيا جارێك، يان دووجار بەدي بكرێت، ئەمە دياردەيەكي شێوازي ناژمێردرێت. شاياني باسە بە ديتنەوەي تايبەتمەندييەكاني شێوازي شيعري شاعيرە ناسراوەكاني هەر چاخێكي ئەدەبي، دەكرێت شەقڵي تايبەتي هەر قوتابخانەيەك دياري و پێناسە بكرێت. ئەم توێژينەوەيە لەسەر بنەماي شێوازي تاكەكەس ئەنجام دراوە. بابەتي سەرەكي شێوازي تاكەكەس دياري‌كردني ناسنامە و چەند شەقڵێكي كەسييە، نەك پەسن، يان لۆمەكردن و دەرخستني سەركەوتن، يان سەرنەكەوتني شاعير لە دونياي ئەدەبيدا.
كشور :
ايران
لينک به اين مدرک :
بازگشت