شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
كێشي شيعرهكاني لەتيف هەڵمەت
پديدآورندگان :
مه ردوخ روحاني ئحسان ehsanmrohani@yahoo.com دانشگاه علامه طباطبائي , ديواني وريا دانش آموخته دانشگاه كردستان، پژوهشگر آزاد , فه قي فروزان دانش آموخته دانشگاه كردستان، پژوهشگر آزاد , شه كيبا موزه فه ر دانش آموخته دانشگاه كردستان، پژوهشگر آزاد , سه يدي ئاسيه دانش آموخته دانشگاه كردستان، پژوهشگر آزاد
كليدواژه :
شيعري نوێ , شيعري كلاسيك , شيعري بێكێش , بڕگەبەندي , لهتيف ههڵمهت.
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
لەم وتارەدا هەوڵمان داوە گۆڕانكاري كێشي شيعري لەتيف هەڵمەت تاوتوێ بكەين. لەتيف هەڵمەت يەكێ لە سێ شاعيري بەناوبانگي شيعري نوێ لە پاش گۆران لە كوردستاني عيراقه كە بە نوێنەري قوتابخانەي «كفري» دەناسرێ. سەرجەمي شيعر و پەخشاني ئەو لە كتێبي ديواني لەتيف هەڵمەتدا كۆ بووەتەوە. ئەگەر چاوێ بخشێنين بە ڕەوتي گۆڕاني كێشي شيعريي ئەودا، دەبينين كە ـوەكوو عەبدوڵڵا پەشێوـ بە يەكجاري كێشي عەرووزي خستووەتە لاوە و هەموو شيعرە خاوەن كێشەكاني لە جۆري بڕگەيين. لە شيعرەكاني دەيەي شهستي ئەودا چوارچێوەي كلاسيك و شيعري نوێي چواربڕگەيي و پێنج بڕگەيي و بێكێش هەيە. پاشان شيعري نوێي چوار بڕگەيي زاڵ ئەبێ بە سەر ديواني ئەودا و لە قۆناغي دواييشدا (واتا لە دواي دامەزراني حكومەتي هەرێم و سيستەمي نيمچە ديمۆكراتيكي) زۆربەي شيعرەكان ئەبن بە بێكێش. لەگەڵ زاڵبووني شيعري بێكێش، چوارچێوەي نوێي شيعري وەكوو شيعري سێناريۆييش لە ديواني ئەودا سەرهەڵدەدا. مەبەست لە شيعري بێكێش لێرەدا ئەو شيعرانەن كە كێشي بڕگەيي يان عەرووزييان نييە و سەرجەمي ئەو شيعرانە لە خۆ دەگرێت كە به شهپۆلي نوێ و شيعري سپي ناسراون. شيعري حهوتبڕگەيي ـچ لە چوارچێوهي كلاسيك و چ لە چوارچێوهي نوێداـ لە ديواني ئەودا زۆر بە دەگمەن دهبينرێ. جۆرەكاني ديكەي كێشي بڕگەيي (وەكوو ١١ يان ١٣ بڕگەيي) لە شيعري ئەودا نين. لەتيف هەڵمەت زۆر پابەندي ياسا شيعرييەكان نەبووە، بۆ نموونە زۆر جار لە شيعرە خاوەن كێشەكانيدا كێشي شيعرەكە تێكدەچێ. لەم وتارەدا هەموو شيعرهكاني لەتيف هەڵمەت بڕگەبەندي كراوە و هەر شيعرێ بە پێي جۆري كێشهكهي وەكوو شيعري نوێي چواربڕگەيي يان بێكێش جيا كراوەتە. لە كۆتاييشدا فراوانيي هەموو شيعرەكان دەستنيشان كراوە.