شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
شێوەكانى نوستاليژيا لە شيعرەكانى پيرەمێرد و بەدر شاكر سەيياب دا
پديدآورندگان :
محمد طاهر بيباني سيوان دانشگاه كردستان , سرباز حسن h.sarbaz@uok.ac.ir دانشگاه كردستان
كليدواژه :
چەمك و زاراوەى نوستاليژيا , شێوەكانى نوستاليژيا , پيرەمێرد , سەيياب.
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
بارو دۆخي سياسي و كۆمەلايەتى لە عێراقدا بەجۆرێك بوو كە ئالۆزى تەواوى بەخۆيەوە ديتبوو، لە ساڵانى هەڵگيرسانى جەنگى جيهانى دووەم، عێراق بەگشتى بێبەش نەبوو لەو جەنگە و داگيركارى بەريتانييەكان كە لە سالي 1941ى زايينى عێراقى داگيركرد. عەقليەتى كۆن و تازە كێشمەكێشى زۆريان تيكەوتبوو، لە رووي ئەدەبياتيشەوە هەمان كێشە دورست ببوو ، رێبازى ئەدەبي تازە هاتبوە ناوەوە وەك رۆمانسيزم و رياليزم و سمبوليزم و... هەموو ئەمانە باردۆخێكى تازەيان لەسەر بارى دەروونى خەلكى دروست كردبوو. پيرەمێرد و سەيياب يش لەو سەردەمەدا ژياون، هەرچەندە نێوانى تەمەنيان زۆر بووە، بەلام كاريگەرييەكە لەسەريان زۆر بووە، بۆ ئەوەى لەو بارودۆخە رزگاريان بێت و دەروونيان ئاسودە بكەن، لە رێگەى شيعرەكانيانەوە هەوڵي گەرانەوەيان بۆ رابردوو داوە، باشترين رێگەش بۆ رزگار بوون لەو بارودۆخە شيعري نوستاليژي بووە.كەواتە شيعري نوستاليژى دياردەيەكى ئەدەبييە كە شاعيران پەنايان بۆ بردووە و كردويانەتە ويستگەيەك تابتوانن لە ژيانى هەنووكەيياندا رزگاريان بێت و بە گەرانەوە بۆ رابردوويان لە رووى دەروونييەوە ئاسودەيي بەدەست بهێنن. لێرەدا هەوڵمان داوە نوستاليژيا لە رووى مێژوويي و زاراوە و نوستاليژيا لە كۆن و تازەدا روون بكەينەوە و بە شێوازێكي بەراوردكارانە ئەم چەمكە لە شيعري پيرەمێرد و سەيياب دا شرۆڤە بكەين.