شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
توێژينه‌وه‌يه‌ك له سه‌ر چه‌ند پيت، وشه و ڕسته له زاراوه‌ي ديوانده‌ره
پديدآورندگان :
سليمي حبيب‌الله habiballah1308@gmail.com دانشگاه كردستان , مهديخاني ايران Iranmehdikhni5@gmail.com آموزش و پرورش
كليدواژه :
ديوانده‌ره , زاراوه , پيت , وشه , ڕسته .
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
زاراوه‌ي ديوانده‌ره يه‌كێك له زاراوه سه‌رنج‌ڕاكێشه‌كاني زمان و و‌ێژه‌ي كوردييه كه له بواري بێژه‌كردن، نووسين، مانا و فۆلكلۆره‌وه و هه‌روه‌ها كه‌ڵك‌وه‌رگرتن له بڕێك پيت، وشه و ڕسته‌دا جياوازه؛، به‌ڵام تا ئێستا له هيچ گۆڤار و ميديا و كه‌شكۆڵێكدا ئاماژه‌ي پێ نه‌كراوه، بۆ نموونه: وي ، (ۊ) (ui) له وشه‌ي توي به ماناي بذر فارسيدا شێوه‌ي بێژه‌كردني، له زاراوه‌ي ديوانده‌ره‌دا جياوازه كه تايبه‌تي ئاخێوه‌راني زاراوه‌ي ديوانده‌ره‌يه و وه‌كوو بێژه‌ي (lui)ە له زماني فه‌رانسه‌دا. نام‌خووا به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ بنام ايزد له شێعره‌كاني حافزي شيرازيدا. شيرواڕه پێشينه‌ي هه‌ره‌وه‌زي ئاژه‌ڵداران ڕوون ده‌كاته‌وه. ڕسته‌ي ئاسياو هه‌روه‌خت بمزێت ئه‌مزێت ، پاڵت نه‌گه‌ڕێت ، دوووه‌ردت داغن وێت هه‌شتێك له مشتێكن كه هێشتا نه‌ناسراون. ئامانجي ئه‌م وتاره شي‌كردنه‌وه و ناساندني تايبه‌تمه‌ندييه‌كاني زاراوه‌ي ديوانده‌ره‌يه كه به شێوه‌ي كتێبخانه‌يي و پرس و ڕا له پيره‌پياوان و پيره‌ژناني زانا كۆ بووه‌ته‌وه و به شێوه‌ي وه‌سفي‌ـ‌شيكارانه و كه‌ڵك‌وه‌رگرتن له شێوه‌ي شرۆڤه‌ي ناوه‌ڕۆك به ئه‌نجام گه‌يشتووه. بێژه‌ي خه‌ڵكي و ئاسه‌واره‌كاني نووسه‌ران و شاعيران ماك و پێوه‌ري ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه. ده‌ره‌نجامه‌كاني ئه‌م توێژينه‌وه بريتين له: ناساندن و شي‌كردنه‌وه‌ي يه‌كێكي تر له زاراوه به‌نرخه‌كاني كورده‌واري كه تا ئێستا له لايه‌ن لێكۆڵه‌رانه‌وه بايه‌خي پێ نه‌دراوه، ڕازاندنه‌وه و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنه‌وه‌ي زمان و وێژه و ئه‌ده‌ب و فولكلۆري كوردي، پيشانداني پاشه‌كه‌وتي زماني له زاراوه‌ي ديوانده‌ره و ڕاچه‌ڵه‌كاندني به‌ره‌ي نوێ بۆ پاراستني زمان و زاراوه‌يێك كه شاياني شانازييه. له ئه‌نجامدا نووسه‌راني ئه‌م وتاره پێشنياريان ئه‌وه‌يه كه پسپۆڕان، زمان‌ناسان، توێژه‌ران له‌مه‌و به‌دوا له سه‌ر ئه‌م زاراوه‌يه لێكۆڵينه‌وه‌ي تايبه‌تيان ببێت تا كتێبخانه‌ي كوردي به ناساندني ئه‌م زاراوه‌يه ڕازاوه‌تر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر بێت.