شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
گۆران و هێمن لە ڕۆژنامەى كوردستانى چاپى تاراندا
پديدآورندگان :
عزالدين سعدون سامان saman.ezadin@charmouniversity.org دانشگاه چرمو (كردستان عراق)
تعداد صفحه :
21
كليدواژه :
گۆران , هێمن , ڕۆژنامەي كوردستان , نوێ‌كردنەوە.
سال انتشار :
1398
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
لێكۆڵينەوەكە لەبەر ڕۆشنايى وتارەكانى ناو ڕۆژنامەى كوردستان (1342- 1338) كە لەبارەى هەردوو شاعيرى ديارى گەلەكەمان گۆران و هێمن نووسراون پێگە و ڕۆلى هونەرى و ئەدەبى هەردووكيان ڕوون دەكەينەوە. بەشى يەكەمى لێكۆڵينەوەكە تەرخان كراوە بۆ لێكۆڵينەوە لە ڕۆل و پێگەى شاعيرێتى گۆران لە بوارى نوێ‌كردنەوەى شيعرى كوردى و كاريگەرى لە سەر شاعيرانى ڕۆژهەڵاتى كوردستان. هەموو ئەو وتارانەى لەو ژمارە تايبەتەى كە بۆ كۆچى گۆران تەرخان كرابوو خراونەتە بەر خوێندنەوە و كە كۆمەڵێك ڕاستى و تێڕوانينى نوێمان لە بارەى شاعيرەوە گەڵاڵە كردووە كە دەكرێ ببنە بناغەى زانستى بۆ پێگە و ڕۆڵى گۆران لە نوێ‌كردنەوەى شيعرى كورديدا. بەشى دووەمى لێكۆڵينەوەكەمان تەرخان كردووە بۆ خستنە ڕووى شيعر و وتارەكانى هێمن. هەوڵمان‌داوە وەڵامى ئەو پرسيارە بدەينەوە كە تا ئێستا هيچ لێكۆڵەرێكى كورد وەڵامى نەداوەتەوە. ئەويش ئەوەيە ئايا بۆچى هێمن دەسكارى شيعرەكانى كردووە لە پاش بڵاوكردنەوەى. لەگەڵ ڕاڤەكردنى گۆڕينى بڕوا و هەڵوێستى لە بيرى ناسيۆناليستى كوردييەوە بۆ بيرى ناسيۆناليستى ئێرانى. ڕوون‌كردنەوەى ئەو وێستە گرنگەى ژيانى هێمن ئامانجى لێكۆڵينەوەكەيە كە دوو شيعرى بۆ شا نووسيوە لەگەڵ پشتيواني‌كردنى لە فەرمانڕەوايى شا كە هێمن لەبارەيانەوە هيچى نەوتووە و نزيكەكانيشى هەر خۆيان لێ تێنەگەياندووە. لە ڕوانگەى دەروون‌ناسيەوە ڕوومان لەو هەڵوێستەى شاعير كردووە كە دواى دابڕانى لە جەماوەرەكەى و بێ‌ئومێدبوونى ڕوو لە ڕۆژنامەى كوردستان دەكات كە داهێنەر لە ئەنجامى ئەو درزەى دەكەوێتە نێوان خۆى و دەوروبەرەكەيەوە هەوڵ دەدات ئەو درزە پڕ بكاتەوە؛ بۆيە بە هۆى بڵاوبوونەوەى شيعرەكانى لە ڕۆژنامەكە و خوێندنەوەى لە لايەن خوێنەرانى كوردەوە ئەو درزە پڕ دەكاتەوە. لە كۆتاييشدا كۆمەڵێك ئەنجاممان خستۆتە بەردەست.
كشور :
ايران
لينک به اين مدرک :
بازگشت