• شماره ركورد كنفرانس
    4830
  • عنوان مقاله

    ڕايەڵەي تێمە‌ـ‌چەمكەكاني پيري و تەنيايي و مردن لە هەردوو شيعري «ژمارە ١٩ لە ديواني حەفتا پەنجەرەي گەڕۆك و پاييز لە ناو پاييزدا»ـي شێركۆ بێكەس‌دا

  • پديدآورندگان

    احمد محمدامين باخان Bakhan¬_ahmad@yahoo.com دانشگاه سليمانيه (كردستان عراق)

  • تعداد صفحه
    20
  • كليدواژه
    تێمە , مردن , تەنيايي , پيري , شێركۆ بێكەس , ڕايەڵە.
  • سال انتشار
    1398
  • عنوان كنفرانس
    دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
  • زبان مدرك
    زبان هاي ديگر
  • چكيده فارسي
    هەر دەقێكى ئەدەبى پێكهاتەى دوو بەشى سەرەكييە، ئەوانيش: ڕوخسار يا ئەو بونيادە ئيستاتيكييانەى كە دەقەكەى لە سەر بنيات نراوە، هەروەها لايەنێكى گرنگىتر، كە ناوەرۆك يا تێمە و بابەتى بەرهەمى ئەدەبييە، كە لە ڕێگەى زمان و چنينى دەقەكانەوە گوزارشتى لێ دەكريت. هەندێ تێمە هەن لە مێژووى بيرى مرۆڤاتيدا، لە بوارەكانى فيكر و فەلسەفە و دەرون‌ناسيشدا و لە قۆناغى دواتريش لە ئەدەب و شيعردا، وەك: پيري و تەنيايي و مردن، بەردەوام جێگەى تێڕامان و بيرلێ‌كردنەوە و پرسيار بوون و هەوڵ‌دراوە نهێني و ديوە شاراوەكانى لێك بدرێتەوە، بەتايبەتى تێمە-چەمكى مردن كە چەمكێكى زۆر ئاڵۆزە و پڕە لە ناديارى و پرسيار. بوون و نەبوون و چارەنووسى مروڤى لە خۆيدا هەڵگرتووە. لەم باسەى ئێمەدا هەوڵمان‌داوە ئەم چەمك و تێمانە لە ناو دەقى شيعريدا شي بكەينەوە و لە لايەكەوە پەيوەندى و بەدواي‌يەكدا هاتن و قۆناغ‌بەنديي نێوان هەرسێ چەمكەكە و لە لايەكى ترەوە پەيوەنديي ئەم بير و چەمكانە و ئاوێزان‌بوونيان بە هونەرەكانى شيعر ڕوون بكرێتەوە. هەروەها بە نموونە بەهاى ئەو بيرانە و ڕۆڵيان لە جووڵاندنى بيرى خوێنەردا لە دوو دەقى شيعريي شاعيرى گەورەى كۆچ‌كردوو ‌‌ـ‌شێركۆ بێكەس‌‌دا لێك‌دەدەينەوە. لە ئەنجامدا گەيشتووين بەوەي كە پەيوەندييەكي زۆر پتەو و لێك‌دانەبچڕاو لە نێوان ئەو سێ تێمەيەدا هەيە و گوزارشت لە يەكێكيان لە دەقەكاندا، دووانەكەي تر وەبير خوێنەر دەخاتەوە، بە جۆرێك تێمەيەكي گشتگيرتري بە شيعرەكان بەخشيوە، كە ئەويش خودي ڕايەڵە و پێوەنديي نێوانيانە.
  • كشور
    ايران