• شماره ركورد كنفرانس
    4830
  • عنوان مقاله

    لێكدانەوەي درك‌پێ‌كردنانەي زمان

  • پديدآورندگان

    ادهم غريب نالي nali.gharib@uoh.edu.iq دانشگاه حلبجه (كردستان عراق)

  • تعداد صفحه
    20
  • كليدواژه
    زمان , درك‌پێ‌كردن , سێمانتيكي درك‌پێ‌كردن , ڕێزماني درك‌پێ‌كردن , چەمك.
  • سال انتشار
    1398
  • عنوان كنفرانس
    دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
  • زبان مدرك
    زبان هاي ديگر
  • چكيده فارسي
    يەكێك لە نوێترين قوتابخانە زمانەوانييەكان، كە بە «زانستي زماني درك‌پێ‌كردن Cognitive Linguistics» ناسراوە، بەسەرنجێكي درك‌پێ‌كراوەوە لە زمان و تەواوي پێكهاتە پێكهێنەرەكاني ناو زمان دەڕوانێت. بەو واتايەي كە زمان و درك‌پێ‌كردن وەك دووانەي نوێنەري يەكتر دەردەكەون. واتە هەم زمان گوزارشت لە توانا و توانستي درك‌پێ‌كراوي مرۆڤي قسەكەر دەكات، هەميش توانا و توانستي درك‌پێ‌كردن نەخشە زمانييەكان دادەڕێژن. ئەم قوتابخانەيە گەشەپێ‌دراوي توێژينەوەكان بوو لە پەيوەنديي نێوان زماني مرۆڤ و مێشك و لە دواي گريمانە و تيۆرييەكاني قوتابخانەي «بەرهەم‌هێنان Generative»ي چۆمسكييەوە هاتووەتە ئاراوە. زانستي زماني درك‌پێ‌كردن لە دوو لق و چەند تيۆريي و وەچەتيۆرييەك پێك‌هاتووە كە هەركاميان شرۆڤەي لايەنێكي زمان دەكەن. بەڵام هەميشە لايەني سێمانتيكيي زمان لە تەواوي لێكدانەوەكاندا بەهەند وەردەگيرێت. چونكە لە ڕوانگەي ئەم قوتابخانەيەوە ئەوە سێمانتيك و لايەني چەمكيي پێكهاتەكاني ناو فەرهەنگي ئاوەزيي مێشكي مرۆڤە كە دەبنە سەرچاوە و بنەڕەت بۆ تەواوي پێكهێنانە زمانييەكان. بۆ ئەمەش قوتابخانەكە دەكرێت بە دوو لقەوە، ئەوانيش «ڕێزماني درك‌پێ‌كردن Cognitive Grammar» و «سێمانتيكي درك‌پێ‌كردن Cognitive Semantics»ن. لەم ڕوانگەيەوە زمانەواناني درك‌پێ‌كردن مێشكي مرۆڤي ئاخێوەر وەك يەك گورزە پێشنياز دەكەن كە هەموو كردەكاني ناو مێشك لە زماندا خۆيان دەنوێنن و زمانيش جارێكي تر دەبێتەوە بە نوێنەري ئەمان (كردەكاني ناو مێشك). لەم توێژينەوەيەدا هەوڵ‌دەدرێت بەم سەرنجەوە شرۆڤە و لێكدانەوەيەكي درك‌پێ‌كراوانە بۆ ڕستە و دەربڕاوەكاني قسەكەراني زمان و بەدياري‌كراويش زماني كوردي بكرێت. بەو واتايەي كە سەرچاوەي داڕشتە و دروستەي دەربڕاوەكاني ئاخێوەران لە بنەڕەتە ئاوەزييەكەوە بخرێنە ڕوو. بۆيە چوارچێوەي ئەم توێژينەوەيە دەكەوێتە تەوەرەي زمانناسيي تيۆريكەوە.
  • كشور
    ايران