كليدواژه :
هورامي كرمانشاهي , تغييرات زباني , جنسيت , حالتنماي غيرمفعولي , نمود استمراري , الگوي انطباق ارگتيو
چكيده فارسي :
بە گشتي زمانە جۆراوجۆرەكان لە تەواويي دنيادا لە ڕێگاي هۆكارگەلي جياوازەوە تووشي گۆڕان و ئاڵوگۆڕگەلێكي بەرچاو دەبن و هێدي هێدي جۆرگەلي زمانيي ديكە بەدي دێنن كە ئەگەرچي لە زۆرينەي كاتەكاندا ئاخێوەراني ئەو زمانە لێي تێدەگەن بەڵام لە ئاستە جۆراوجۆرە زمانييەكاندا وەكوو واچي، وشەناسي و ڕستەناسيدا تايبەتمەنديگەلێكي جياواز يان دژبهيهكيان هەيە. هەوراميش وەكوو ديالێكتێكي گۆراني و يەكێك لە زمانگەلي ئێرانيي نوێ، لەم ياسايە بەدەر نييە. تا ئێستا چەشنگەلێكي جياواز لەم ديالێكتە گۆرانييە لە ناوچەگەلێك وەكوو هەوراماني لهۆن (لە هەرێمە كوردنشينەكاني ئێران و عێراقدا)، هەوراماني تەخت، هەوراماني ژاوەرۆ و گوندي كەندۆڵە دۆزراوەتەوە و تا ڕادەيەك تايبەتمەنديگەلي ئەم جۆرە زمانيگەلە لە لێكۆڵينەوە بەردەستەكان لە مەڕ هەوراميدا، پێناسە و شي كراون. لەم وتارەدا دەمانەوێت بۆ يەكەم جار جۆرێكي نوێ لەم ديالێكتە لە ژێر ناوي هەوراميي كرماشانيدا بناسێنين و هەندێك لە تايبەتمەندييە زمانييەكاني تايبەت بەم جۆرەزمانييە هەڵبدەين و ڕوونيان بكەينەوە. باب و باپيراني ئاخێوەراني ئەم جۆرە تايبەتە لە هەورامي كە بە گشتي دانيشتووي كرماشانن، لە 1920ـەكاني زايينيدا بە هۆي هۆكارگەلي جياجياي ئابووري، كۆمەڵايەتي و ڕامياري لە شاري پاوەوە كۆچيان كردووە بۆ كرماشان. ئەو ئاڵوگۆڕانەي بە سەر ديالێكتي هەوراميي جيلي دووهەم و سێهەمي كۆچكردووەكاندا هاتوون، لە ئولگووگەلێكي وێكچوو پێڕەوي دەكەن كه لە ڕاستيدا ڕێگاي ديسانەوەناسيني ديالێكتەكەيان وەكوو چەشنێكي جوگرافياييي نوێ لە هەورامي ساز دەكا. بڕێك لەم ئاڵوگۆڕانە كە لەم وتارەي بەردەستدا لە دووتۆي هەڵسەنگاندنێكي بەراوەردكارانە لەگەڵ شێوەئاخاوتني پاوەيي دەخرێنە بەرچاو بريتيين لە: سڕێنەوەي /د/ي هەورامي لە هەندێك لە بەستێنگەلي واچي و وشەناسيي تايبەتدا، نەماني تايبەتمەندييي ڕەگەز، گۆڕاني چۆنيەتيي دەربڕيني نموودي بەردەوام، گۆڕاني دۆخە سەلمێندراوەكان لە سەر دۆخنوێني لە گەرداني ناودا، گۆڕاني ئولگووي هاوتهريبي ئێرگێتيڤ. هەروا كە هەندێك لە تايبەتمەندييەكاني ئەم جۆرە لە هەورامييە لە جۆرگەلي ديكە لە هەورامي وەكوو شێوەزاري كەندۆڵەييش دەبينرێت، هەوڵ دەدەين لە كۆتاييي ئەم وتارەدا ئولگوويەك لە ئاڵوگۆڕگەلي ئەگەري لە هەوراميدا بخەينە بەر دەست.
چكيده لاتين :
Languages of the world undergo different types of gradual changes due to various reasons and may even transform into entirely new varieties with totally new features in their phonological, morphological, and syntactic systems. Hawrami, as a New Iranian language and one of the sub branches of Gurani languages, is no exception to this general pattern. So far, different varieties of this language have been identified and partially described in the available literature on Iranian Linguistics and Iranian Studies. The present paper seeks to introduce a new variety of Hawrami, referred to as "Hawrami Kermashani", and shed light on some of its defining characteristics. The ancestors of the speakers of this special variety of Hawrami, who generally live in Kermanshah now, have migrated from Paveh since 1920s under social, economic, and political circumstances. Since the attested linguistic changes occurred in the idiolects of the second and third generations of these immigrants follow a fixed pattern, their variety can now be plausibly identified as a new geographical dialect of Hawrami. Some of the prominent features of this new variety, which are presented here in the form of a comparison with the same features in the relatively-more-studied variety of Paveh, are: omission of a special allophone which is traditionally described as "dal Hawrami", omission of gender distinction, change in the expression of plurality, radical changes in the linguistic expression of progressive aspect, changes in the patterns of case marking, and changes in the codification of ergative alignment.