عنوان مقاله :
شێوەكانى نوستاليژيا لە شيعرەكانى پيرەمێرد و بەدر شاكر سەيياب دا
عنوان به زبان ديگر :
A comparative study of nostalgia in Piramerd poetry and Badr Shakir al-Siyab
پديد آورندگان :
سەرباز، حەسەن زانكۆي كوردستان سنە , محەمەد تاهێر بينابي، سەيوان زانكۆي كوردستان سنە
كليدواژه :
نوستالژي , انواع نوستالژي , پيره ميرد , بدر شاكر السياب
چكيده فارسي :
بارو دۆخي سياسي و كۆمەڵايەتي لە عێراقدا بەجۆرێك بوو كە ئاڵۆزي تەواوى بەخۆيەوە ديتبوو، لە ساڵانى هەڵگيرسانى جەنگى جيهانى دووەم، عێراق بەگشتى بێبەش نەبوو لەو جەنگە و داگيركارى بەريتانييەكان لە ساڵي 1941ى زايينى عێراقى داگيركرد.
عەقليەتى كۆن و تازە كێشمەكێشى زۆريان تيكەوتبوو، لە ڕووي ئەدەبياتيشەوە هەمان كێشە دورست ببوو، ڕێبازى ئەدەبي تازە هاتبوە ناوەوە وەك رۆمانسيزم و رياليزم و سمبوليزم و... هەموو ئەمانە بارودۆخێكى تازەيان لەسەر بارى دەرووني خەڵكى دروست كردبوو. " پيرەمێرد و سەيياب"يش لەو سەردەمەدا ژياون، هەرچەندە نێوانى تەمەنيان زۆر بووە، بەڵام كاريگەرييەكە لەسەريان زۆر بووە، بۆ ئەوەى لەو بارودۆخە رزگاريان بێت و دەروونيان ئاسودە بكەن، لە ڕێگەى شيعرەكانيانەوە هەوڵي گەڕانەوەيان بۆ ڕابردوو داوە، باشترين ڕێگەش بۆ رزگار بوون لەو بارودۆخە شيعري نوستاليژي بووە.
كەواتە شيعري نوستاليژى دياردەيەكى ئەدەبييە كە شاعيران پەنايان بۆ بردووە و كردويانەتە ويستگەيەك تابتوانن لە ژيانى هەنووكەيياندا رزگاريان بێت و بە گەڕانەوە بۆ ڕابردوويان لە رووى دەروونييەوە ئاسودەيي بەدەست بهێنن.
لێرەدا هەوڵمان داوە نوستاليژيا لە رووى مێژوويي و زاراوە و نوستاليژيا لە كۆن و تازەدا روون بكەينەوە و بە شێوازێكي بەراوردكارانە ئەم چەمكە لە شيعري پيرەمێرد و سەيياب دا شرۆڤە بكەين.
چكيده لاتين :
The political and social situation in Iraq was very disturbed during World War II, and the country was not spared the consequences of this war and the British occupation. In such an environment the conflict of political and social thoughts and ideas and struggles spread and as a result many literary schools such as romanticism, realism, symbolism were found in literature and people were affected by these conditions mentally and psychologically. The old and the old also lived in such conditions. In order to save themselves from this state of mental distress, they attempted to reclaim their inner peace, and this is well reflected in their poetry, which is referred to as nostalgia poetry. In fact, nostalgic poetry is a literary process in which poets try to free themselves from the current state of disarray and seek refuge in their past in order to achieve mental peace. In this research, it has been attempted to use a descriptive-analytical approach to examine the comparative study of nostalgia in the poetry of the renowned Iraqi poet Piramerd and Badr Shaker Al-Sayyab.
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي