كليدواژه :
رمان كردي , تاريخچە رمان , روايت نقد عملي , ادبيات نوين , تحليل رمان
چكيده فارسي :
ئه‌م باسه توێژينه‌وه‌يه‌كى ڕه‌خنه‌يي پڕاكتيكييه له باره‌ى پێنج ڕۆمانى كوردى كه له‌م ساڵانه‌ى دوايى بڵاوبوونه‌ته‌وه: ميرنشينى خاك و خۆڵ، نه‌به‌ز گۆران (2017)؛ پاسه‌وانانى خودا، عه‌تا محه‌مه‌د (2019)؛ سه‌رده‌مى گريانى به‌لقيس، جه‌بار جه‌مال غه‌ريب (2018)؛ ياداشتى عه‌تر و ئاگر، به‌يان سه‌لمان (2018)؛ ده‌رياس و لاشه‌كان، به‌ختيار عه‌لى (2019). ئه‌م ڕۆمانانه بێ هيچ گومانێك ده‌شێ نوێنه‌رايه‌تيى ڕۆمانى نوێ و هاوچه‌رخى كوردى بكه‌ن، هه‌ڵبه‌ت له پاڵ زۆر ڕۆمانى تري هاوشێوه. له به‌شى يه‌كه‌مدا باس له سه‌رهه‌ڵدانى رۆمان ده‌كرێ له ئه‌ده‌بى جيهانى، به تايبه‌تى ئه‌ده‌بى فرانسى، پاشان ئه‌م ئه‌زموونه به‌راورد ده‌كه‌ين به ئه‌زموونى رۆمان‌نووسيى كوردى. ڕۆمانى كوردى له چاو ڕۆمانى ڕۆژئاوايى به گشتى و ڕۆمانى فرانسى به تايبه‌تى، مێژوو و ئه‌زموونێكى دوور و درێژى نييه، له ڕوانگه‌ى ئێمه‌وه ته‌واوى سه‌ده‌ى بيسته‌م به سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌سه‌ندنى ڕۆمانى كوردى له قه‌ڵه‌م ده‌درێ، سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بيست و يه‌كه‌م سه‌رده‌مى ڕۆمانى نوێى كوردييه كه ده‌شێ به زۆر شێوه و شێواز هه‌موو تايبەتمەندييەكي ڕۆمانى تێدابێ به‌و شێوه‌يەي له جيهاندا ناسراوه. به‌شى دووه‌م تايبه‌ته به پێشينه‌ى توێژينه‌وه، به‌و نووسين و سه‌رچاوانه‌ى پێشتر ئه‌نجام دراون، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مانه‌ش مێژوو و كاريگه‌ريى دياريكراوى خۆيان هه‌يه. به‌شى سێيه‌م تايبه‌ته به خوێندنه‌وه‌ى ڕه‌خنه‌گرانه و شيكردنه‌وه‌يه‌كى ره‌خنه‌يى و پراكتيكى بۆ پێنج ڕۆمانى ناسراوى كوردى كه ده‌شێ ببنه ڕۆمانى مۆدێل له ئه‌ده‌بى كورديدا.
چكيده لاتين :
This practical critical research addresses five Kurdish novels written in the recent years. These novels can represent the modern Kurdish novel, of course with other novels of the same level. In the first section, we present the emergence and development of the Kurdish novel, which takes around the whole of the twentieth century. Next, the birth of the novel in Western culture and literature is examined, and then compared with those of Kurdish. It is argued that the real rise of a modern Kurdish novel begins with the 21st century. In the second section the review of the works already conducted on Kurdish novel is presented. The last section is devoted to the critical analyses of these five Kurdish novels. The novels include Dust and Dander, written by Nabaz Goran (2017), The Time of the Weeping of Balqis, written by Jabar Jamal Gharib (2018), The Memory of Perfume and Fire, written by Bayan Salman (2018), Guardians of God, written by Atta Mohamad (2019), and Daryas and the bodies, written by Bakhtyar Ali (2019).