عنوان مقاله :
شيكاريي گێڕانه‌وه‌ناسانه‌ي گێڕانەوە جياوازەكاني ڕووداوێكي كەنيشك‌كوژي
عنوان به زبان ديگر :
A Narratological Analysis of Different Accounts of a Girl Murder Incident
پديد آورندگان :
محەمەدي، فەرهاد دانشگاه كردستان - گروه زبان و ادبيات كردي، سنندج، ايران
كليدواژه :
روايت , روايت شناسي , ايدئولوژي , دختركشي , ارزشهاي اجتماعي , نقش علت
چكيده فارسي :
ژياني ئاسايي و ڕۆژانه‌ي خه‌ڵك گونجاوترين و گرنگترين به‌ستێنه بۆ لێكدانه‌وه و شيكاريي گێڕانه‌وه جۆراوجۆره‌كاني ڕووداوێكي كۆمەڵايەتي، چونكه له زۆربه‌ي كاتەكاندا بۆچوون و ڕوانگه‌ي جياوازي تاكه‌كان له‌مه‌ڕ ڕووداوه‌كاني ناو كۆمه‌ڵگا ده‌بێته هۆي فرهچهشنبووني گێڕانه‌وه‌كاني ڕووداوێكي تايبه‌ت. له‌م ڕووه‌وه به ڕاڤه‌كاري و شيكاريي گێڕانه‌وه جياوازه‌كاني ڕووداوێكي تايبه‌ت كه له ژياني ئاساييدا ڕووي داوه، ده‌توانين له بواري گێڕانه‌وه‌ناسيدا، به‌تايبه‌ت له‌م لايه‌نه‌وه كه بير و هزر و ئايديۆلۆجيي تاكه‌كان له به‌ديهاتني گێڕانه‌وه جياوازه‌كاندا چ ده‌ورێكي هه‌يه، كۆمەڵێ زانياريي پڕبايه‌خ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ين. له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ‌دراوه به شێوازێكي كرده‌يي، چه‌ندين گێڕانه‌وه‌ي جياواز بۆ ڕووداوێكي تايبه‌ت ڕاڤه بكرێ. ڕووداوه‌كه ئه‌مه‌يه: «باوكێك كه‌نيشكه‌كه‌ي خۆي به‌هۆ‌ي ڕەدووكەوتني له‌گه‌ڵ كوڕێكدا ده‌كوژێت». ئه‌م ڕووداوه ده‌كرێ به شێوازي جۆراوجۆر و به چه‌شنێك بگێڕدرێته‌وه كه هه‌ر يه‌ك له گێڕانه‌وه‌كان جياوازيي بنه‌ڕه‌تيي له‌گه‌ڵ ئه‌واني تردا هەبێت، لەبەر ئەوەي كه‌سايه‌تيي تاكه‌كان و ده‌رئه‌نجامي كۆتايي گێڕانه‌وه‌كه له هه‌ر يه‌ك له‌م گێڕانه‌وانه‌دا ده‌گۆڕدرێت و جياواز دەبێت. ده‌ور و كه‌سايه‌تيي باوكه‌كه، كه‌نيشكه‌كه، كوڕه‌كه، هه‌روه‌ها ده‌وري ڕێكخراوه كۆمه‌ڵايه‌تي و ئاييني و فه‌رهه‌نگييه‌كان له‌م گێڕانه‌وانه‌دا ده‌گۆڕدرێ و له هه‌ر كامدا به شێوازێكي جياواز ده‌رده‌كه‌وێ. ئەم توێژينەوەيە، كە بە شێوەي شيكارانە ئەنجام دراوە، ئامانجەكەي ئەوەيە چۆنيەتيي بەديهاتني گێڕانەوە جياوازەكاني ڕووداوي بەرباس شي بكاتەوە و هۆكارەكاني دياري بكات. دەستكەوتي وتارەكە ئەوەمان بۆ دەردەخات كە سه‌رچاوه‌ي جياوازيي گێڕانه‌وه‌كاني ڕووداوي ئاماژه‌پێكراو بۆ بەرگريمانەكاني ڕوانگه‌ي وەگێڕ و ئه‌و هۆكاره ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وەگێڕ له‌و لايه‌نه‌وه ڕووداوه‌كه دەگێڕێتەوە.
چكيده لاتين :
The daily life within society is the best context for analyzing and studying different narratives of an incident. In most cases, different perspectives of people lead to multiple narratives of a particular event. Analyzing and interpreting different narratives of an incident that occurred in the daily life can thus provide us with a considerable knowledge, since the worldview and thought of individuals have a significant role in the formation of different narratives. In this research, several different narratives have been examined concerning the following incident: "A father kills his daughter for eloping with a boy." This incident can be narrated in different ways in such a way that each of the narrations is fundamentally different from the other, due to the particular personality of the narrators and the ultimate ending of the narrative in each. The role and personality of the girl's father, the girl herself, the boy, as well as the role of social, religious, and cultural institutions change in each of these narratives, thus maing them different from the others. The results show that the origin of this difference among the narrations stems from the narrators’ presuppositions and the causes behind their narrations.
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي