شماره ركورد :
1210670
عنوان مقاله :
رياليزمي جادوويي له‌ رۆماني «دواهه‌مين هه‌ناري دونيا»ي به‌ختيار عه‌ليدا
پديد آورندگان :
وەيسي ، هيوا زانستگاي رازيي كرماشان , سه‌عيدي ته‌بار ، محه‌ممه‌دزاهيد - - , ئەڵماسي ، عه‌تا - -
از صفحه :
101
تا صفحه :
130
كليدواژه :
رياليزمي جادوويي , رۆمان , به‌ختيار عه‌لي , دواهه‌مين هه‌ناري دونيا
چكيده فارسي :
تێكه‌ڵاويي راستييه‌كاني ژيان له‌گه‌ڵ داب ونه‌ريته‌كان، بڕواكان و خه‌ياڵ په‌روه‌رييه‌ له‌ڕاده‌به‌ده‌رەكاني خه‌ڵكاني ناوچه‌ي كارائيب كه‌ ئامێته‌يه‌كه‌ له‌ بير و بڕواي كۆيله‌ ره‌شه‌كاني ئه‌فريقا له‌گه‌ڵ نه‌ريتي سوورپێسته‌كاني به‌ر له‌ كۆلمپ، هۆكاري سه‌رهه‌ڵداني شێوازي نووسيني رياليزمي جادوويي بوو. به‌ڵام سه‌ره‌ڕاي پاڵداني ئه‌م رێبازه‌ به‌ ئەمريكاي لاتين و گابريه‌ل گارسيا ماركێزي كولو‌مبياييه‌وه‌، ناتوانرێت ئه‌م شێوازه‌ نووسينه‌ به‌ ته‌نيا تايبه‌ت به‌ ئه‌م ناوچه‌يه‌ بزانين، چونكوو سووچگه‌لێك له‌ ره‌چه‌ڵه‌كه‌ سه‌ره‌تاييه‌كاني ئه‌م شێوازه‌ نووسينه‌، ده‌بێت له‌ ئه‌ده‌بياتي رۆژهه‌ڵات، ئه‌ده‌بياتي خۆماڵي و ناوچه‌يي ئێراندا بپشكنين. به‌م پێيه‌ رۆماني دواهه‌مين هه‌ناري دونيا، يه‌كێ له‌ پڕۆفيشناڵترين رۆمانگه‌لي كوردييه‌ كه‌ به‌ختيار عه‌لي هه‌وڵي داوه‌ له‌ چوارچێوه‌ي رياليزمي جادووييدا پێشكه‌شي بكات. له‌م رووه‌وه‌ ئه‌م نووسينه‌ ده‌يهه‌وێ چۆنيه‌تي به‌كارهێناني تێكنيكه‌كاني شێوازي نووسيني رياليزمي جادوويي له‌م رۆمانه‌دا، بخاته‌ به‌ر ره‌خنه‌ و لێكۆڵينه‌وه‌. توێژينه‌وه‌ له‌ دۆزراوه‌ سه‌ره‌تاييه‌كاندا پيشان ده‌دات كه‌ ئه‌م رۆمانه‌ نووسراوه‌يه‌كه‌ كه‌ زۆربه‌ي هه‌ره‌ زۆري تايبه‌تمه‌نديگه‌لي رياليزمي جادوويي تێدايه‌ و نووسه‌ر به‌ هه‌موو شاره‌زاييه‌وه‌ و به‌ دوور له‌ هه‌ر چه‌شنه‌ دادوه‌ري و هه‌ڵوێستگيرييه‌كه‌وه‌، راستييه‌ بايه‌خدار و قووڵەكاني كۆمه‌ڵگاي خۆيي له‌ دۆخێكي خه‌ياڵي و نائاشنادا ده‌ربڕيوه‌، به‌ چه‌شنێك كه‌ خوێنه‌ر له ‌لێك جياكردنه‌وه‌ي دونياي راسته‌قينه‌ و دونياي خه‌ياڵيدا تووشي گومان و دوودڵي ده‌بێت و له‌م نێوه‌نده‌دا، به‌رجه‌وەند و ديمه‌نگه‌لێكي نوێمان بۆ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌وێدا ژيانێكي مرۆيي ئايديال و هيوابه‌خش و به‌دوور له‌ ده‌مارگيري و دوگماتيكگه‌لي ملهوڕانه‌ و فاشيستيانه‌ وێنا كراوه‌.
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي
لينک به اين مدرک :
بازگشت