عنوان مقاله :
لێكدانەوەي شيعري «هەڵۆ»ي سوارە لە روانگەي پێكهاتەخوازييەوە
پديد آورندگان :
قههرهماني ، جهعفهر ماستهري زمان و ئهدهبي فارسي , لاوژه ، تاهير زانستگاي پەيام نووري بۆكان
كليدواژه :
شيعري هه لو , پيكهاته خوازي , شيعري گيرانه وه يي
چكيده فارسي :
كارايي گێڕانەوە لە زماني شيعردا لە كۆنەوە باو بووە و گێڕانەوە، گرێدراو بە كۆنترين دەقەكانە و لە زۆربەي دەقەكاني وەك ئيلياد و ئۆديسەي هۆمێرۆس و بەردنووسەكاني گلگاميش و هتد، رۆڵي سەرەكيي بينيوە. لەم توێژينەوەيەدا سەرەتا ئاوڕێكي كورت لە مێژووي رێبازي پێكهاتەخوازي دەدرێتەوە و پاشان بە پشت بەستن بە روانگەي نووسەري ناسراوي پێكهاتەخواز، گرێماس، پێكهاتەي شيعري گێڕانەوەيي «هەڵۆ» ي سوارە ئێلخاني زادە شرۆڤە دەكرێ. لە لێكدانەوەي ئەو شيعرە بەهۆي ئەوەي بنەماي چيرۆكي هەيە، هەر دوو توخمي «دەقي گێڕانەوە» و «چيرۆك بێژ» بوونيان هەيە و بە وردي تاوتوێ دەكرێن. لەم سەردەمەدا كەمتر رەخنەيەك هەيە كاريگەري و كاردانەوەي بيروڕاي پێكهاتەخوازيي تێدا بەدي نەكردرێ. شيعري هەڵۆ، بريتييە لە ديمەن و روانگەي جياواز و دژواز يان ئامۆژگاري كە لە راستيدا تيشك دەخاتە سەر پانتايەكي بەرز و ئارماني لە تايبەتمندييەكاني مرۆڤ و ئەو بابەتە وەك بايەخ بەرز دەنرخێنێ. وێكەوتني هەڵۆ و قەلەڕەشە و ئاكار و سروشت و رەوشي جياواز و دژواز، بابەتي ئەو شيعرە لەخۆ دەگرێ. رەوتي گێڕانەوە ناڕاستەوخۆ زەيني خوێنەر بۆ لاي خۆي رادەكێشێ و دەيخاتە بيركردنەوە. رەوتي چيرۆك لەم شيعرە جووڵەكردن لە ئارامي و ئۆقرەيي سەرەتايي بەرەو هەڵچوون و پاشان گەڕانەوە بۆ ئارامييە. ئەو چيرۆكە خاوەني كەسايەتييەكي (character) وا دەبينين كە بە شێوەيەكي كارا، كارتێكەريي لە سەر رۆح و بيري خوێنەر هەبێ. ديالۆگ بە شێوازێكي ئەدەبي بەڕێوە چووە و رۆل، شوێن و پێگەي كەسايەتيي هەڵۆ و قەلەڕەشەي نواندووە و خوێنەر لە دژايەتي هزر و تێڕاماني هەر دوو كەسايەتيي چيرۆك ئاگادار دەكاتەوە. لايەني كۆمەڵايەتي قارەماني چيرۆك ئەرێنييە و بە شێوازێكي هونەري وێنا كراوە. ژانري ئەدەبي شيعري «هەڵۆ»، ئەدەبياتي فێركاري ) (Didactic Literature لە جۆري تەمسيل (Allegory)ە.
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي