كليدواژه :
شيوازناسي , ريباز , كيش , سه‌روا , ئولگووه ده نگييه كان , دوانه ي روخسار , ناوه روك , يه كيتي ئه نداموار
چكيده فارسي :
ئه‌م وتاره ده‌يه‌وێ تايبهتمهندييه سهرهكييهكاني شێعري گۆراني له رووي فۆرم و ناوه‌رۆكه‌وه بخاته به‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن و پاشان هه‌وڵ ده‌دات مۆركە بهرچاوهكاني وێژەي گۆراني لە رووي شێوازناسيي ئهدهبييەوە دياري بكات. ئه‌م خوێندنه‌وه‌يه سه‌ره‌تا به‌م پرسه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه ئه‌و به‌رهه‌مانه كامه‌ن كه له‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه‌دا ده‌خرێنه به‌ر تيشكي شي كردنه‌وه و پاشان له‌م پرسياره ده‌كۆڵێته‌وه كه كۆي به‌رهه‌مه‌كاني وێژەي گۆراني له رووي زاراوەناسيي ئه‌ده‌بييه‌وه ده‌خرێنه چ خانهيهكهوه؛ به واتايهكي تر، له زاراوهكاني «قوتابخانه»، «رێباز»، «ئوسلوب»، يان «نه‌ريتي ئه‌ده‌بي»، به‌كارهێناني كام يه‌ك ده‌توانێ له رووي شێوازناسييهوه پڕبهپێستي كۆي هاوچهشني به‌رهه‌مه‌كاني ئه‌م سامانە ئەدەبييە بێ. پاشان، تايبهتمهندييه شێوازناسانهكاني وێژەي گۆراني به سه‌رنجدان به‌م لايهنانهي خواره‌وه شي ده‌كرێنه‌وه: كێش، زماني شێعري و هه‌ڵبژاردني وشه، قاڵبي ئه‌ده‌بي، سه‌روا، ئيماژ و ئولگووه ده‌نگييه‌كان، دوانهي روخسار/ ناوه‌رۆك، يه‌كێتي ئه‌نداموار، دوانهي عه‌قڵ/ هه‌ست و به‌رده‌نگ. له كۆتاييشدا، هه‌وڵ ده‌درێ جياوازييه شێوه‌يي و ناوهرۆكييهكاني وێژەي گۆراني له‌گه‌ڵ وێژەي كلاسيكي كرمانجي ناوەڕاست بخرێته به‌ر ده‌ست و له‌م رێگه‌يه‌وه بهراوردكارييهكي شێوازناسانه له نێوان ئه‌م دوو نەريتە ئهدهبييهدا ئاراسته بكرێ.