شماره ركورد :
1216589
عنوان مقاله :
لێكدانەوەي شێوازناسانەي قوتابخانەكاني روانگە و كفري: بە سەرنجدان بە شيعري شێركۆ بێكەس و لەتيف هەڵمەت
پديد آورندگان :
سجادي ، بختيار دانشگاه كردستان - گروه زبان و ادبيات انگليسي
از صفحه :
131
تا صفحه :
165
كليدواژه :
شێوازناسي , شيعري كوردي , قوتابخانەي ڕوانگە , قوتابخانەي كفري , شێركۆ بێكەس , لەتيف هەڵمەت
چكيده فارسي :
ئەم وتارە هەوڵ ئەدات لە هەنگاوي يەكەمدا ئاوڕ لە دوو قوتابخانەي شيعري هاوچەرخي كوردي لە كوردستاني عێراقدا بداتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش دواي ناساندني قوتابخانەكاني ڕوانگە و كفري، دەست دەكات بە ئاراستەكردني بابەتي ناوەنديي توێژينەوەكە كە بريتييە لە دياري كردني مۆرك و تايبەتمەندييە شێوازناسانەكاني ئەو بەرهەمانە. ئەو دوو قوتابخانەيە دوو ڕەوتي گرنگي ئەدەبييان لە ماوەي نێوان ساڵەكاني ١٩٧٠ بۆ ١٩٩١دا پێكهێنا كە وەكوو قۆناغێكي گرنگي مێژووي ئەدەبي هاوچەرخي كوردي لە كوردستاني عێراق لە قەڵەم دەدرێت. لە پێناو دەستەبەركردني چوارچێوەيەكي تيۆريك بۆ دەستنيشان كردني شێوازناسيي بەرهەمە شيعرييەكان، كەڵك لە ڕوانگەكاني شەميسا و بە تايبەت كتێبي شێوازناسيي لێكۆڵەري ناوبراو وەرگيراوە كە بايەخ دەداتە سێ ئاستي جياي زماني، ئەدەبي و هزري لە دياري كردني مۆركي شێوازناسانەي بەرهەمە ئەدەبييەكاندا. لەم توێژينەوەي بەردەستدا پەنجە خراوەتە سەر دامەزرێنەر و ناسراوترين ئەندامي هەركام لە قوتابخانە شيعرييەكان كە بريتين لە شێركۆ بێكەس و لەتيف هەڵمەت و پاشان بەرهەمەكانيان بە گوێرەي بنەواشە سەرەكييەكاني بۆچووني ڕەخنەگرانەي ناوبراو لێكدراونەتەوە و جياوازييەكانيان خراونەتە ڕوو.
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي
لينک به اين مدرک :
بازگشت