عنوان مقاله :
ئەدگارەكانى تەكنيكى هونەرى لە شيعرە كوردييەكانى جەلال مەلەكشادا
پديد آورندگان :
دەشتى ، عوسمان زانكۆى كۆيە - گروه زبان و ادبيات كردي , تاهير بەرزنجى ، عەلى زانكۆى سلێمانى , محەمەد مەحموود ، شنۆ زانكۆى سلێمانى
كليدواژه :
تەكنيكي هونهري , فۆرم و ناوەرۆكى شيعرى , جەلال مەلەكشا
چكيده فارسي :
تەكنيكى شيعرى لە بنەڕەتدا خۆى لە كۆمەڵێك ڕێوشوێنى هونەرى دەنوێنێت كەوا تانوپۆى دەقى شيعرى پێك دەهێنێت و شێوەى كۆتايى و يەكانگيرى پێدەبەخشێت. ئەم هونەر و ڕێوشوێنە ئەدەبييانە بە گوێرەى ڕێباز و قوتابخانە ئەدەبييەكان، لەگەڵ ڕەوتى زەمانە، تا هاتووە ئاڵوگۆڕى بەسەردا هاتووە تا ئەوەى لە شيعرى هاوچەرخ و نوێخوازيدا فۆرم و مۆركى كۆتاييان وەرگرتووە. ئەم باسە لە دووتوێى دوو تەوەرە و چەند بڕگە و بابەتدا دەپەرژێتە سەر ئەم هونەرانە لە شيعرى كورديدا بە شێوەيەكى گشتى و لە كۆمەڵى شيعرە كوردييەكانى جەلال مەلەكشادا بە شێوەيەكى تايبەتى. پوختە و تايتڵى هونەرەكانى تەكنيكى شيعرى كە لە شيعرە كوردييەكانى مەلەكشادا ڕووناكييان خراوەتە سەر بريتيين لەمانەى خوارەوە: چۆنيەتى مامەڵەكردن لەگەڵ ئەفسانە و تەوزيفكردنى لە شيعردا؛ سوودوەرگرتن لە شێوازى چيرۆك و گێڕانەوە لە شيعردا؛ بەكارهێنانى هونەرهكانى دەمامك و ديالۆگ؛ سوودوەرگرتن لە ڕەمز و هێما جياوازەكان؛ بەكاربردنى داستان و كەسايەتى قارەمانە ميلليى و مێژووييەكان؛ بايەخدان بە وێنەى شيعرى و زمان. ئەمانە هەمووى بابەتگەلێكن كە لە ڕێگەى نموونەى شيعرييەوە خراونەتە بەر باس و لێكۆڵينەوە.
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي