عنوان مقاله :
ڕايەڵەي سهرهكواتاكاني پيري و تەنيايي و مردن لە هەردوو شيعري «ژمارە ١٩» لە ديواني حەفتا پەنجەرەي گەڕۆك و «پاييز لە ناو پاييزدا»ـي شێركۆ بێكەس
پديد آورندگان :
ئەحمەد حەمە ئەمين ، باخان زانكۆي سلێماني
كليدواژه :
سهرهكواتا , مردن , تەنيايي , پيري , شێركۆ بێكەس , ڕايەڵە
چكيده فارسي :
هەر دەقێكى ئەدەبى پێكهاتەى دوو بەشى سەرەكييە، ئەوانيش: ڕوخسار يا ئەو بونيادە ئيستاتيكييانەى كە دەقەكەى لە سەر بنيات نراوە، هەروەها لايەنێكى گرنگى تر، كە ناوەرۆك يا تێمە و بابەتى بەرهەمى ئەدەبييە، كە لە ڕێگەى زمان و چنينى دەقەكانەوە گوزارشتى لێ دەكريت. هەندێ تێمە هەن لە مێژووى بيرى مرۆڤاتيدا، لە بوارەكانى فيكر و فەلسەفە و دەرونناسيشدا و لە قۆناغى دواتريش لە ئەدەب و شيعردا، وەك: پيري و تەنيايي و مردن، بەردەوام جێگەى تێڕامان و بيرلێكردنەوە و پرسيار بوون و هەوڵدراوە نهێني و ديوە شاراوەكانى لێك بدرێتەوە، بەتايبەتى تێمەچەمكى «مردن» كە چەمكێكى زۆر ئاڵۆزە و پڕە لە ناديارى و پرسيار. بوون و نەبوون و چارەنووسى مروڤى لە خۆيدا هەڵگرتووە. لەم باسەى ئێمەدا هەوڵمانداوە ئەم چەمك و تێمانە لە ناو دەقى شيعريدا شي بكەينەوە و لە لايەكەوە پەيوەندى و بەدواييەكدا هاتن و قۆناغبەنديي نێوان هەرسێ چەمكەكە و لە لايەكى ترەوە پەيوەنديي ئەم بير و چەمكانە و ئاوێزانبوونيان بە هونەرەكانى شيعر ڕوون بكرێتەوە. هەروەها بە نموونە بەهاى ئەو بيرانە و ڕۆڵيان لە جووڵاندنى بيرى خوێنەردا لە دوو دەقى شيعريي شاعيرى گەورەى كۆچكردوو ـشێركۆ بێكەسـدا لێكدەدەينەوە. لە ئەنجامدا گەيشتووين بەوەي كە پەيوەندييەكي زۆر پتەو و لێكدانەبچڕاو لە نێوان ئەو سێ تێمەيەدا هەيە و گوزارشت لە يەكێكيان لە دەقەكاندا، دووانەكەي تر وەبير خوێنەر دەخاتەوە، بە جۆرێك تێمەيەكي گشتگيرتري بە شيعرەكان بەخشيوە، كە ئەويش خودي ڕايەڵە و پێوەنديي نێوانيانە.
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي