عنوان مقاله :
داڕشتەناسيي بەيتي مەم و زين و بەراوردكردني هێمانە گرنگەكاني لەگەڵ چيرۆكي ئەفسووناويي كورديدا
پديد آورندگان :
ئيبراهيمي ، مه زهه ر زانستگەي ئارتوكلوي مێردين , ئاجار ، خەيروڵڵا دانشگاه آرتوكلو
كليدواژه :
ئەدەبي زارەكيي كوردي , بەيتي مەم و زين , چيرۆكي ئەفسووناوي , داڕشتەناسي , ڤلاديمير پراپ
چكيده فارسي :
ئامانجي وتاري بەردەست، دياري كردني پێكهاتەي به‌يتي مه‌م و زين و پاشان بەراوردكردني هێمانە ژێرخاني و سەرخانييەكانيەتي لەگەڵ چيرۆكي ئەفسووناويي كورديدا. ئه‌نجامي داڕشته‌ناسيي مه‌م و زين نيشان دەدات پێڕەوەكەي ڤلاديمير پراپ لە زۆر لايەنەوە له‌گەڵيدا ته‌بايه. سێ هێماني جياوازي «شينگێڕي»، «دوعا» و «بەڵێني» ژي دەبينرێن، كە بە سەرنجدان بە گرنگييان لە پێشڤەچووني گێڕانەوەكەدا، دەكرێت بە «ئەرك» هەژمار بكرێن. له سي و يەك ئه‌ركي ده‌ستنيشان كراوي پراپ، بيست و سێ نموونه‌يان لە مەم و زين دا هەن. ئەم بەرهەمە له دوو بزاڤ پێكدێت و كەسايەتييە سەرەكييەكاني بزاڤي يه‌كه‌م بريتين لە مه‌م، پاڵه‌واني سەرەكي؛ زين، كچەمير؛ به‌كر و ميرزێندين، تاوانكار و به‌نگينه، قه‌ره‌تاژدين و خاتووئه‌ستي، يارمه‌تيده‌ر. له بزاڤي دووهه‌مدا، به‌نگينه پاڵه‌وانه و له كۆتاييدا ده‌بێته پادشا. بەراوردي به‌يتي بەرباس و چيرۆكي ئه‌فسووناويي كوردي ڕووني دەكاتەوە، سەرەڕاي جياوازيي چەشن، لە باري پێكهاته و هێمانه ژێرخانييه‌كانه‌وه هاوبه‌شيي زۆر له نێوانياندا هه‌يه. بەڵام هه‌ندێك جياوازيش دەبينرێن كه گرنگترينيان سه‌رنه‌كه‌وتني سەرلەهەنگ يان پاڵه‌واني سه‌ره‌كييە. لێكۆڵينه‌وه‌ي ئه‌م لايه‌نه نيشان دەدات، سه‌رەڕ‌اي هه‌بووني چه‌ند خاڵي هه‌ڤپار، له‌م ڕووەوە جياوازيي به‌رچاو له‌گۆڕێدايە. بۆ نموونه، له به‌شي ناوه‌ندي و سه‌ره‌كيي گێڕانەوەكەدا، به پێچه‌وانه‌ي به‌شي ده‌ستپێك و كۆتايي كه زۆر له چيرۆكي ئه‌فسووناوي نزيكن، به‌ره‌وڕووي جۆرێك سه‌ربورده‌ي ڕاسته‌قينه ده‌بينه‌وه؛ بە چەشنێك كە ده‌توانين بڵێين بەيتي مه‌م و زين ڕاستييه‌كي كۆمەڵگاي كوردستانە كە بە ئه‌فسانه و ڕووداوي ئەفسووناوي دەورە دراوە.
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي