شماره ركورد
1379835
عنوان مقاله
گێڕانەوەي كارەساتي قەڵاي دمدم لە نێوان كتێبي مێژووي عالەم ئاراي عەباسي ئەسكەندەربەگي توركمان و رۆماني دمدم ي عەرەب شەمۆ
پديد آورندگان
سەرباز ، حەسەن زانكۆي كوردستان - توێژينگەي كوردستانناسي پژوهشكده كردستانشناسي
از صفحه
175
تا صفحه
185
كليدواژه
قەڵاي دمدم , ئه‌ميرخاني برادۆست , ئەسكەندەر بەگي توركمان , مێژووي عالەم ئاراي عەباسي , عەرەب شەمۆ
چكيده فارسي
يه‌كێك له‌و كاره‌ساته گرينگ و خوێناوييانه‌ي له مێژووي كوردستان و پاش دابه‌ش كردني ئه‌م ناوچەيە له نێوان ده‌وڵه‌ته‌كاني سه‌فه‌وي و عوسماني رووي داوه، هێرشي شاعەباسي سه‌فه‌وي بۆ سه‌ر قه‌ڵاي مێژوويي دمدم و به‌رخۆداني خه‌ڵكي ئه‌م ده‌وه‌ره‌يه به سه‌ركردايه‌تي ئه‌ميرخاني برادۆست ناسراو به خاني له‌پ زێڕين كه دواي به‌رگري و به‌رخۆدانێكي زۆر و دواي چه‌ند جار تێك شكاندني سوپاي سه‌فه‌وي، ئه‌و قەڵايە داگير دەكرێ و ئەمير خان له گه‌ڵ هه‌واڵاني دەكوژرێن. كاره‌ساتي قه‌ڵاي دمدم بۆ يەكەم جار لە كتێبي مێژووي عالەم ئاراي عەباسي نووسراوي ئەسكەندەر بەگي توركمان‌دا كە خۆي لە گەمارۆداني قەڵا و هەموو رووداوەكاني پاش داگير كردني‌دا بەشدار بووە، تۆمار كراوە. ئەو كارەساتە له ئه‌ده‌بي زاره‌كي و ره‌سمي كورديش دا ره‌نگي داوه‌ته‌وه و به چه‌شنه‌كاني به‌يت و گۆراني و شێعري حه‌ماسي و چيرۆك و رۆمان خۆي نواندووه. عه‌ره‌ب شه‌مۆ يه‌كێكه له‌و نووسه‌ر و ئه‌ديبه مه‌زنانه‌ي كه به شێوه‌ي رۆماني مێژوويي ئه‌م رووداوه مێژووييه‌ي تۆمار كردووه. له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ئه‌درێ بە شێوازي لێكۆڵينەوەيي-شيكارانە و بە پێي قوتابخانەي ئەمريكي ئەدەبي بەراورد، بەراوردێك بكرێ لە نێوان بۆچوون و ڕيوايەتي فەرميي ئەسكەندەر بەگي توركمان، نووسەري تايبەتي شاعەباسي سەفەوي و عەرەب شەمۆ نووسەر و رۆمان نووسي گەورەي كورد سەبارەت بە كارەساتي مێژوويي قەڵاي دمدم. به خوێندنه‌وه‌ي ئه‌م دوو كتێبە بۆمان دەردەكەوێ كە بۆچووني نووسەرەكانيان لە گێڕانەوەي ئەم كارەساتە و ناساندني كەسايەتيي ئه‌ميرخاني برادۆست و دانيشتوواني قەڵاي دمدم و هۆكارەكاني هەڵگيرساني شەڕ و دەرەنجامەكاني ئەو شەڕە زۆر جياوازە.
عنوان نشريه
پژوهشنامه ادبيات كردي
عنوان نشريه
پژوهشنامه ادبيات كردي
لينک به اين مدرک