• شماره ركورد
    1379847
  • عنوان مقاله

    ژيان و بەرهەمي مەلا عيسا جوانڕۆيي لە ئاوێنەي دەستنووسەكاندا

  • پديد آورندگان

    يارئەحمەدي ، تارق زانكۆي تەربيه‌ت مودەڕس

  • از صفحه
    141
  • تا صفحه
    157
  • كليدواژه
    زاناياني كورد , زاناياني جوانڕۆ , بنەماڵەي سديقي , مەلا عيسا جوانڕۆيي , مەلا عيساكڵاشي
  • چكيده فارسي
    مێژووي ئەدەبي كوردي پڕە لە ناوي شاعيران و نووسەرانێك كە لە سەردەمي ژياني خۆياندا پێگەيەكي زانستي و كۆمەڵايەتي بەرزيان هەبووە، بەڵام لە ئێستادا تەنها زانياريي لە سەر ژيان و بەرهەمەكانيان لەبەردەستدايە. يەكێك لە ڕێگاكاني ئاگاداربوونەوە لە ژيان و بەرهەمي زاناياني ڕابردوو، لێكۆڵينەوە لە بەرهەمەكانيان بەتايبەتي دەستنووسەكاني ئەوانە، لەبەر ئەوەي ئەم دەستنووسانە هەموو كات لەگەڵيان بووە، بەردەوام تێبينيان لە پەڕاوێزياندا نووسيوە. شەنوكەو كردني ئەو پەڕاوێزانە كە زانياري جۆراوجۆر لەخۆدەگرێ، يارمەتيدەرە لە ناسيني لايەنە شاراوەكاني ژياني زاناياني ڕابردوو. مەلا عيساي جوانرۆيي يەكێكە لەو زانا و شاعيرە كوردانەيه، كە زانيارييەكي هەرەكەم لەسەر ژيان و بەرهەمەكاني بەردەستە. لەم وتارەدا، بە ميتۆدي وەسفيي - شيكاري، شێوازي كۆكردنەوەي زانياري بەڵگەنامەيي-كتێبخانەيي و بە كەڵك وەرگرتن لە سەرچاوەي دەستنووس، لايەنە بەدەرنەخراەوەكاني ژيان و بەرهەمي ئەم كەسايەتيە دەخەينەڕوو. ئەنجامەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە مەلا عيسا لە بنەماڵەي زانستي سديقي كڵاشي بووە كە لە كۆتاييەكاني سەدەي دوازدە لەدايك بووە و لە ساڵي ١٣٦٧ كۆچي دوايي كردووە. جگە لە وانەوتنەوە، توانايەكي باشي لە هۆنينەوەي شيعر  هەبووە. لەم توێژينەوەدا وێڕاي ناساندني چەن دەستنووسێك كە بە خەتي مەلا عيسا نووسراون، هەروەها دەرخستني چەن شيعرێكي تازە دۆزراوەي ئەم زانايەكە بە زماني فارسي و كوردي نووسراون، باس لە هەندێك لايەني ژياني، لەوانە ڕەچەڵەكي، كاتي لەدايك‌بوون وكۆچي دوايي و تايبەتمەندييە كەسييەكاني دەكەين.
  • عنوان نشريه
    پژوهشنامه ادبيات كردي
  • عنوان نشريه
    پژوهشنامه ادبيات كردي