• شماره ركورد
    1379848
  • عنوان مقاله

    ململانێي خود و بابەت لە ڕۆماني بەندەر فەيلي بەختيار عەلي لەسەر بنەماي مۆدێلي كردەنوێني گريماس

  • پديد آورندگان

    عوسمان ، هەرێم زانكۆي سلێماني , تاهير بەرزنجي ، عەلي زانكۆي سلێماني

  • از صفحه
    159
  • تا صفحه
    175
  • كليدواژه
    خود , بابەت , گريماس , كردەنوێن , گێڕانەوە , ڕۆماني بەندەر فەيلي
  • چكيده فارسي
    گريماس يەكێك لە دامەزرێنەراني گێڕانەوەناسيي فەرەنسايە بە كاريگەريي فۆرماليست و بونيادگەراكان، هەوڵي داوە ئەو دوو قوتابخانەيە بە سيمۆلۆجييەوه موتوربه بكات و تيۆريي واتا لە گێڕانەوەدا دابمەزرێنێت. گريماس لە تيۆرييەكەي‌دا جەخت لەسەر واتا دەكات؛ ململانێي خود و بابەت لە مۆدێلي كردەنوێن‌دا وەك بنەماي بەرهەمهێناني واتا دەبينێت؛ پێي وايە لە پرۆسەي گێڕانەوەدا واتا لەدايك‌دەبێت، واتاش سەر بە بونيادي قووڵە و گوتاري دەق لە ڕێگەي زنجيرە وێنە داهێنراو و بەرجەستەكانەوە دادەمەزرێت. لەم توێژينەوەيەدا دەقي پراكتيكمان ڕۆماني تازە بڵاوكراوەي بەختيار عەلي‌يە بە ناونيشاني بەندەر فەيلي، كە لەبەر ڕۆشنايي چەمكەكاني كردەنوێن شيكاريي دەكەين. بەندەر وەك بابەتێك بۆ بكەري بەعس و سيستمەكەي، لە زينداني ئەواندا لەدايك‌دەبێت و ژياني لەوێ دەبێت؛ ئەمەش وا دەكات ببێتە خاوەن كەسايەتييەكي ئاڵۆز. بەعس دەيەوێت شوناسي بسڕێتەوە و بيكاتە بەشێك لە خۆي. ئەم خواستە دەبێتە جووڵێنەري ڕۆمانەكە و لە كۆتايي‌دا بەعس شكست دەهێنێت و بەعسييەكان سزا دەدرێن؛ بكەرێكي نوێي وەك ئەمريكا دێت و بەندەر ڕزگار دەكات، بەڵام ئازادي ناكات. وێنەي بنەڕەتيي ڕۆمانەكە خۆي لە زنجيرە وێنە واتاييەكاني ئازادي و بەندێتي‌دا دەبينێتەوە، كە گريماس ئەمە ناودەنێت وێنە و نيشانەي گەردووني و لە چەندين وێنۆچكە پێكدێت. بەندەر لە نێوان ئازادي و بەندێتي‌دايە، كە هاوشێوەي ناوەكەيەتي؛ بەندێكي ڕوو لە دەرە. لە كۆتايي‌دا بەندەر لە زيندان ڕزگار دەكرێت، بەڵام هەست دەكات نا- ئازادە، لەبەرئەوە عێراقييەكان بەندەر بۆ تۆڵەكردنەوە لە بەعسييەكان هاندەدەن، بەڵام لە دەمي تۆڵەدا نەخۆش دەكەوێت. ئەو نەخۆشييەش نيشانەي تەندروست‌بوونە، چونكە بەندەر لە بەندي وەك لە ئەوان‌چوون ڕزگار دەكات. لەم باسەدا بەهۆي سێ دوانە كردەنوێنەكەي گريماسەوە شيكاري ڕۆمانەكە دەكەين و هەوڵ دەدەين بەشێك لە ڕووبەرە ديار و ناديارەكاني ڕۆشن‌بكەينەوە.
  • عنوان نشريه
    پژوهشنامه ادبيات كردي
  • عنوان نشريه
    پژوهشنامه ادبيات كردي