• شماره ركورد
    1379849
  • عنوان مقاله

    نالي لە ئاوێنەي بەڵگەنامەكاني عوسماني و دەستخەتاندا

  • پديد آورندگان

    ئەحمەد ، هێمن عومەر زانكۆي سۆران

  • از صفحه
    177
  • تا صفحه
    205
  • كليدواژه
    نالي , ئەميري مەككە , شيعري وەرگێردراو , نەقشبەندي , بەڵگەنامەي عوسماني
  • چكيده فارسي
    لێكۆڵينەوە لە مێژووي ئەدەبي كوردي و كۆكردنەوەي كەرەستەكاني، هێشتا زەوييەكي بەيارە و زۆري بە بەرەوە ماوە؛ بەتايبەتيش لە ڕوانگەي بەڵگەنامە و دەستخەتەكانەوە. دواي ئەوەي لە ڕابردوودا لە ڕێي دەستخەت، بەڵگەنامەكاني عوسماني و ڕاپۆرتي ڕۆژهەڵاتناسان چەند زانيارييەك لەبارەي ژيان و بەرهەمي نالييەوه خرانەڕوو، زۆر پرسياري تريش لەبارەي ژيان و بەرهەمەكاني بێ وەڵام مانەوە. ئەم توێژينەوەيە بە پاڵپشتي دۆزينەوەي بەڵگەنامەگەلي ديكەي عوسماني و چەند دەستخەتێك، زانياريي نوێ لەبارەي ئەو شاعيرە ئاشكرا دەكات و لەگەڵ ئەوەشدا چەند شيعرێكي شاعير بۆ يەكەم جار دەخاتە ڕوو كە لە ديوانەكەيدا چاپ نەكراون. زانيارييەكان لەبارەي دوو كتێبي نالي، خزمايەتي و پەيوەنديي لەگەڵ چەند كەسايەتي و بنەماڵەيەك، ژياني لە شام و حيجاز، نەقشبەنديبووني، پايەي لەنێو كەسايەتييە كوردەكاني سەردەمي عوسماني و ڕەنگدانەوەي كەسايەتييەكەي لەنێو ڕۆژنامەگەريي توركي عوسماني و ڕۆژنامەگەريي كورديي لە سەردەمي عوسمانيدا، وەرگێڕاني شيعرەكاني بۆ زماناني بياني لەوانە زماني فەڕەنسي و زماني توركي، وەرگرتني ڕوتبەي زانستي (بروسە) و دلنيابوون لە شوێني گڵكۆكەي دەسەنگرێنەوە. هەموو ئەم زانيارييانە بەردێكي تر دەخەنە سەر ديواري توێژينەوە لە شيعرەكاني ناليدا.
  • عنوان نشريه
    پژوهشنامه ادبيات كردي
  • عنوان نشريه
    پژوهشنامه ادبيات كردي