• شماره ركورد
    1379859
  • عنوان مقاله

    كوردۆلۆژى وەك گوتارێكى ڕۆژئاوايي

  • پديد آورندگان

    احمد عمر ، محسن زانكۆي سەلاحەدين

  • از صفحه
    297
  • تا صفحه
    342
  • كليدواژه
    كوردۆلۆژى , فيلۆلۆژى , ڕۆژهەڵاتناسى , ڕەخنەى نوێ , فەرهەنگ
  • چكيده فارسي
    كوردۆلۆژى گوتارێكى دامەزراوەيى ڕۆژئاواييە، نوێنەرايەتى فەرهەنگ و دەسەڵاتى ڕۆژئاوا دەكات. كوردۆلۆژي بەرهەمى سەردەمى نوێيەتييە. سەرهەڵدانى بۆ كۆتايى سەدەى هەژدەهەم دەگەڕێتەوە. لە كۆتايي سەدەي نۆزدە و سەرەتاي سەدەي بيستەم لەوپەڕى گەشانەوە دابووە، ڕاستەوخۆ دواى شەڕى دووهەمى جيهاني كوردۆلۆژيش وەك گوتارى ڕۆژهەڵات‌ناسى ئاوا دەبێت. پاش ماوەيەك بێ‌دەنگى لە كۆتايى سەدەى بيستەم بەم‌لاوە هەر لە ڕۆژئاوا، لە فۆرمى توێژينەوە كوردييەكان لەناو زانستگا ڕۆژئاواييەكان سەرهەڵدەداتەوە؛ بەڵام لە دەرەوەى گوتارى ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا. سەرچاوەكانى كوردۆلۆژى بريتين لە: فيلۆلۆژى، نووسراوەكانى دەزگا ئايينييە ڕۆژئاواييەكان، سەرچاوە ئيتنۆگرافييەكان و سەفەرنامەكان. لە زووێكەوە زمانى كوردى دەبێتە ماتريالى پەيوەندى ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، بەڵام لە خزمەتى دەزگا ئايينييەكانى ڕۆژئاوا. دەركەوتنى زاراوەى كوردۆلۆژى بە فۆرمى كوردۆلۆجى لە ناو فەرهەنگى كوردى بۆ ساڵى ١٩١٣ دەگەڕێتەوە؛ بەڵام تا دوايي ساڵى ١٩٧٠ هيچ توێژينەوەيەكى پێشەنگى كورديمان لەم بارەيەوە نييە. لە سەرچاوە كوردييەكان، كوردۆلۆژى وەك گوتارێك لە خزمەت زمان و فەرهەنگى كوردى دەبيندرێت، ئەمەش وەك هەڵەيەك بۆ بێ‌ئەزموونى و بوونى گرفت و كێشە لە ڕوانين و گوتارى كوردى دەگەڕێتەوە. كوردۆلۆژى هەردەم گوتارێكى ڕۆژئاوايى بووە و نوێنەرايەتى ڕوانينى ڕۆژاواى كردووە، نەك ڕوانگەي كوردى، يان ڕۆژهەڵاتي.
  • عنوان نشريه
    پژوهشنامه ادبيات كردي
  • عنوان نشريه
    پژوهشنامه ادبيات كردي