شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
گەشتێكي قەسيدە هەمزييە عەرەبييەكەي نالي
پديدآورندگان :
رضوان هادي hadirezwan@yahoo.com دانشگاه كردستان
تعداد صفحه :
11
كليدواژه :
شيعري كلاسيك , نالي , هەمزييەي عەرەبي , مەككە.
سال انتشار :
1398
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
ئەحمەدي كوڕي موحەممەدي حەزراوي كە هاوچەرخي نالي بووە، لە كتيبي نزهة الفكر دا باسي ئەوە دەكات كە مەلا خزري ئەفەندي نالي كوردي ، لە ساڵي هەزار و دووسه‌د و هەشتاد و بڕێكي كۆچيدا چووە بۆ مەككە و لەوێ نيشتەجێ بووه. هەروەها ئاماژە بەوە دەكات كە نالي لەو كاتەدا بە تەمەن بووە و پلەي زانياريشي ئەوەندە بەرز بووە كە لە كۆڕي ئەميري مەككەدا شاني داوە لە شاني زاناياني ئەو چەرخە. حەزراوي قەسيدەيێكي عەرەبي ١١٦ بەيتي لە نالي ئەهێنێت كە لە ستايشي ئەميري مەككە عەبدوڵڵاي كوڕي عەون‌دايە. بە تێفكرين و ڕامان لەم قەسيدەدا و هەروەها بەراوردكردنێكيشي لەگەڵ چەند شيعرێكي ديوانە كوردييەكەي نالي‌دا هەندێك زانياري بەنرخمان لەبارەي ساڵاني كۆتايي ژياني نالييەوە بۆ دەردەكەوێ؛ بەتايبەت كە ئێستا بە يارمەتي چەند بەڵگەنامەي سه‌رده‌مي عوسماني ئەزانين كە نالي كەي و لە كوێ مردووە. نووسەري ئەم باسە كە شەرحێكي فارسيشي لەم قەسيدە كردووە، بۆ وەدەرخستني چەند توێژێك لە دۆخي دەرووني و ژياني ‌غەريبانەي نالي، سەرنجێكي ئەم شيعرە دوورودرێژەي نالي ئەدات. هەر تەنها بە خوێندنەوەي ئەم پەسنەي ناليدا بۆمان دەردەكەوێت كە نالي ساتەوەختێك بۆ بەجێ‌هێشتني مەككە دوودڵ بووە و ئەگەرچي دڵي كەڵكەڵەي شارەزوور و هەندێ شوێني تريشي كردووە، بەڵام لە ئەنجامدا دڵي نەهاتووە وڵاتي حيجاز بەجي بهێڵێت. هەرچەند كە دوايي تەنگيان پێ هەڵچنيوە و وەكوو لە ديوانە كوردييەكەشدا بۆمان دياري ئەدات، مەككەي بەجێ هێشتووە و له‌ ئەستەموڵ گيرساوەتەوە و هەر لەوێش كۆچي دوايي كردووە.
كشور :
ايران
لينک به اين مدرک :
بازگشت