شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
شوناسي لێكۆڵينه‌وه‌ى كوردي لە نێوان تيۆري ئەدەبي و ڕەخنەي ئەدەبيدا (ئەدەبياتي كرمانجي ناوەڕاست به نموونه)
پديدآورندگان :
محه مه دئيسماعيل ريبوار rebwarafo2@gmail.com دانشگاه صلاح‌الدين (كردستان عراق)
كليدواژه :
تيۆري ئه‌ده‌بي , ده‌ق , ده‌قێتي , بنياتي ده‌ق , گوتاري ئه‌ده‌بيات‌ناسي.
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
ئەم توێژينەوەيە، ڕێگايەكە بۆ خستنە ڕووي خاسييەت و سروشتي ئه‌و لێكۆڵينه‌وانه‌ي كە لە لايەن لێكۆڵه‌ر و ڕەخنەگراني كورده‌وه له سه‌ر ده‌قي شيعري و داهێناني ئه‌ده‌بي پێشكه‌ش كراون كه هه‌وڵێكي ئه‌ده‌بيات‌ناسانه‌يه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌ي ده‌قي ئه‌ده‌بي ده‌رخستني سروشت و چييه‌تي ده‌قي داهێنراوي ئه‌ده‌بي كوردي. له‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه‌دا، به‌شێوه‌يه‌كي گشتي ئاماژه به ده‌قي ئه‌ده‌بي و سروشتي كاري ئه‌ده‌بيات‌ناسي ده‌كرێت، به تايبه‌تي سروشتي ده‌قي شيعري له ژێر فۆكسي دوو لقي ئه‌ده‌بيات‌ناسيدا كه تيۆري ئه‌ده‌بي و ڕه‌خنه‌ي ئه‌ده‌بييه ده‌خرێته ڕوو. سنوور و ميكانيزم و مامه‌ڵه‌ي كاري زانستييانه‌ي هه‌ريه‌كه‌يان به‌رانبه‌ر به ده‌ق و چۆنييه‌تي مه‌وداي كاري هه‌ريه‌كه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌ق و ماهييه‌تي ده‌ق ده‌خرێته به‌ر باس. دواتر ئاماژه تيۆرييه‌كاني ناو دەقي شيعري كوردي و بۆچوونه ڕه‌خنه‌ييه‌كاني ناو ده‌قي شيعري ده‌خرێته ڕوو. ئينجا ئاماژه به‌و وتار و لێكۆڵينه‌وه ئه‌ده‌بييانه ده‌كرێت كه له سه‌ر ده‌قي ئه‌ده‌بي خراونه‌ته ڕوو له چوارچێوه‌ي خاسييه‌ته‌كاني تيۆري ئه‌ده‌بي و ڕه‌خنه‌ي ئه‌ده‌بيدا، خوێندنه‌وه‌يان بۆ ده‌كرێت. له‌م ڕوانگه‌وه شوناسي ده‌ق دياري ده‌كرێت.