شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
توێژينه‌وه‌يه‌كي شيكاريي ده‌ستخه‌تي (توحفه‌تولخوللان في زمانێ كوردان)ي مه‌لا مه‌حموودي بايه‌زيدي
پديدآورندگان :
عومه ر ئه حمه د هيمن Heminahmad@soran.edu.iq دانشگاه سوران (كردستان عراق)
تعداد صفحه :
26
كليدواژه :
ڕێزماني كوردي , زاري كرمانجي ژووروو , وشه‌سازي , فه‌رهه‌نگ , مه‌لا مه‌حموودي بايه‌زيدي , ژابا.
سال انتشار :
1398
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
مه‌لا مه‌حموودي بايه‌زيدي (1863-1797) يه‌كێك له‌و نووسه‌ره‌ كوردانه‌ي كه‌ نه‌قشي گه‌وره‌ي له ‌سه‌ر سه‌ره‌تاكاني ئه‌ده‌بياتي نووسراوي كوردي چاندووه‌ و به‌ پشتيواني ئه‌ليكساند‌ر ژاباي قونسولۆسي ڕووسي له‌ ئه‌رزه‌ڕۆم، خزمه‌تێكي به‌رچاوي به‌ ئه‌ده‌بياتي نووسراوي كوردي كردووه‌. تا ئێستا له‌ به‌رهه‌مي عادات و رسوماتنامه‌ي ئه‌كرادي و چل حيكايه‌ت و چه‌ند ورده‌ نووسينێكي تر بترازێ، به‌رهه‌مي ديكه‌ي ساغ نه‌كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م توێژينه‌وه‌يه‌ تيشك ده‌خاته‌ سه‌ر به‌رهه‌مێكي ئه‌و نووسه‌ره‌ي كورد له‌باره‌ي زمان و ڕێزماني كوردي كه‌ له‌ ساڵي 1856 بۆ خاتري «ژابا»ي داناوه‌. باسه‌كه‌ وێڕاي ساغ‌كردنه‌وه‌ي ته‌واوي ده‌ستخه‌ته‌كه‌، شێواز و ڕوانينه‌كاني بايه‌زيدي بۆ زماني كوردي و ڕێزمانه‌كه‌ي ده‌خاته‌ ڕوو له‌ چۆنيه‌تي كاريگه‌ربووني به‌ ڕێزماني عه‌ره‌بي و ورده‌كارييه‌كاني تايبه‌ت به‌ زماني كوردي و به‌راوردييه‌ زمانييه‌كاني له‌ هه‌مبه‌ر زماني توركي و تێكه‌ڵ‌كردني به‌شێك له‌ وشه‌ و ئاخاوتنه‌كاني زاري كرمانجي ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ زاري كرمانجي ژووروو و داهێناني له‌ دروست‌كردني تێگه‌ھ و زاراوه‌ تايبه‌ته‌كاني زانستي زمان و ديالۆگه‌كاني بۆ فێربووني زمان و شێوازي هاوواتا و به‌شه‌كاني ئاخاوتن له ‌ناو زاري كورديي كرمانجي ژووروودا ده‌بنه‌ ته‌وه‌ري توێژينه‌وه‌كه‌. گرنگيي ئه‌م توێژينه‌وه‌يه‌ له‌وه‌دايه‌ يه‌كه‌م جاره‌ ئه‌م ده‌ستخه‌ته‌ ساغ ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ يه‌كه‌م به‌رهه‌مي ڕێزماني كوردي كه‌ به‌ فراواني له‌باره‌ي وشه‌سازي و ڕسته‌سازي و ده‌نگ‌سازي و فه‌رهه‌نگ‌سازي دواوه‌. وێڕاي ئه‌وه‌ي يه‌كه‌مجاره‌ ده‌ستخه‌تێكي كوردي پێش 170 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ساغ ده‌كرێته‌وه‌.
كشور :
ايران
لينک به اين مدرک :
بازگشت