شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
شێوازى قسه‌كردنى ڕۆژانه‌ى گه‌نجان له ئه‌مڕۆدا (خوێندكارانى زانكۆى گه‌رميان وه‌ك نموونه)
پديدآورندگان :
ياسين عه بدولله ئاريا Arya.yasin@garmian.edu.krd دانشگاه گرميان (كردستان عراق)
كليدواژه :
پەيوەندي‌كردن , ئاخاوتن , شێوازي قسه‌كردن , مه‌ترسي.
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
زمان، وەك سەرەكي‌ترين هۆكارەكاني پەيوەندي‌كردن(communication) لەلايەن سەرجەم چين و توێژە جياوازەكاني كۆمەڵەوە بەكار دەهێنرێت. پۆلێن‌كردني جياوازي تاكەكاني كۆمەڵ، كە دەكەونە ژێر هەژموون و كاريگەري زمانەوە، لە ڕووي: تەمەن، ئاستي ڕۆشنبيري، پێگەي كۆمەڵايەتي ...، هتد ـەوە دەبێت. ئەم توێژينەوەيە تايبەتە بە زماني توێژێكي ديار و چالاكي كۆمەڵ كە گەنجانن، بەهۆيانەوە دەتوانرێت ئايندەي نەتەوەيەك و لەوانەش زماني ئەو نەتەوەيە بەرەو باشتر ببرێت. هەروەك چۆن ئاخاوتنيش (parole) پايەيەكي گرنگي زمانە و لە ڕێگاي ئاخاوتني تاكەكانەوە شوناسي نەتەوەييان دەناسرێتەوە. بۆيە لە ڕێگاي ئەم توێژينەوەيەوە كە دەچێتە خانەي زانستي زماني كۆمەڵايەتييەوە، توێژەر هەوڵ‌دەدات لە شێوازي قسه‌كردنى ئەمڕۆي گەنجان بكۆڵێتەوە، كە ئاشكرا كەوتووەتە ژێر كاريگەري دياردەيەكي سەردەمييانەي زمان و وابەستەي قسه‌كردنى ئەمڕۆي گەنجانە و پانتايەكي زۆري لە ژياني ڕۆژانەي گەنجان داگير كردووە. ئەويش بەكارهێناني وشەگەلێكي بياني(ناكوردي)يە، ڕۆژانە لە قسه‌كردنياندا بەدي دەكرێن؛ بە شێوەيەك شێوازێكي قسه‌كردنى نوێيان بەرهەمهێناوە كە تا ڕادەيەكي زۆر جياوازە لە شێوازي قسه‌كردنى كەساني چين و توێژەكاني تري كۆمەڵ، بەتايبەتي بەتەمەنەكان. ئه‌م توێژينه‌وه‌يه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه كارێكى تازه‌يه و له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى ئه‌م ديارده‌يه توێژينه‌وه‌يه‌كى ئه‌وها پێويست بوو كه بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌ر مه‌ترسييه‌ك ـ‌ئه‌گه‌ر هه‌بێت‌ـ بۆ سه‌ر زمانه‌كه.