شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
ناونان و پۆلێن‌كردني هه‌ڵوێست‌گێڕاني كۆمه‌ڵايه‌تي له ڕۆماني دواهه‌مين هه‌ناري دونيا به پێي شێوازي ڤن ليوڤن
پديدآورندگان :
اشرفي ناهيد n.ashrafi@tabrizu.ac.ir دانشگاه تبريز
كليدواژه :
لێكدانه‌وه‌ي ڕه‌خنه‌گرانه‌ي ديسكۆرس , هه‌ڵوێست‌گێڕاني كۆمه‌ڵايه‌تي , ڤن ليوڤن , دواهه‌مين هه‌ناري دونيا- ناونان و پۆلێن‌كردن.
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
شێوازي ڤن ليوڤن ٢ (٢٠٠٨) بۆ نواندني هه‌ڵوێست‌گێڕاني كۆمه‌ڵايه‌تي، يه‌كێ له شێوازه‌كاني لێكدانه‌وه‌ي ڕه‌خنه‌گرانه‌ي ديسكۆرسه كه زماني ده‌ق وه‌كوو ديارده‌يه‌كي كۆمه‌ڵايه‌تي له پێوه‌ندي له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات، مێژوو، كۆمه‌ڵگا و ڕامياري دێنێته‌وه به‌رچاو. به بڕواي ليوڤن پێكهاته كۆمه‌ڵناسييه- ماناييه‌كاني ديسكۆرس ده‌بێته هۆي ناسيني باشتري ده‌ق. له‌م وتاره‌دا ڕۆماني دواهه‌مين هه‌ناري دونيا نووسراوه‌ي به‌ختيار عه‌لي وه‌كوو ديسكۆرسێك له هزر و زماني كوردي به شێوازي ليوڤن شي ده‌كرێته‌وه. لێره‌دا پيشان ئه‌درێت كه نووسه‌ر چۆن ناونان و پۆلێن‌كردني هه‌ڵوێست‌گێڕاني كۆمه‌ڵايه‌تي بۆ شروڤه‌ي بۆچوونه‌كاني خۆي به‌كار دێنێت و چۆن ئه‌م پێكهاته ده‌توانێ بيري كۆمه‌ڵگاي كوردان له كۆرسه جۆراوجۆره‌كاني ڕامياري و كۆمه‌ڵايه‌تيدا ڕوون بكاته‌وه. له كۆتاييدا ده‌رئه‌كه‌وێ كه هه‌ڵوێست‌گێڕان و نازناوه‌كان له‌م ڕۆمانه‌دا به هۆي حه‌شارداني ڕووداوه مێژوويي و ڕاميارييه‌كان ئارمانجي و هێمايين. به چه‌شنێك كۆنترۆڵ و چاودێري كۆمه‌ڵايه‌تي له ده‌قه‌كه‌دا ده‌بينرێت. نووسه‌ر له لايێكه‌وه به نواندني گشتي و په‌ره‌پێداني «سەرياس» كه‌سايه‌تييه‌كان تا ڕاده‌يه‌ك ديلي پێكهاته كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان پيشان ئه‌دات و له لايێكي ديكه‌وه كه‌سايه‌تييه‌كان ناسنامه‌يه‌كي سه‌ربه‌خۆيان هه‌يه. هه‌روه‌ها پيشان ئه‌دات كه مرۆڤ له چالاكييه‌كاندا دوو جه‌مسه‌ري دژبەيەكي هەيە، تاكوو پێوه‌ره كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌ره‌نگاري بكات.